جەستەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ پزیشکەکانی یۆڤێنتۆسی شۆک کردووە

جەستەی کریستینۆ رۆناڵدۆی 33 ساڵان لە یاریزانێکی 20 ساڵی دەچێت

ئەنجامی پشکنینە پزیشکییەکانی جەستەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ پزیشکەکانی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتالی شۆک کردووە.

رۆژنامه‌ی میره‌ری به‌ریتانی له‌ زاری پزیشكی یوڤێنتۆس بڵاویكردۆته‌وه‌ رۆناڵدۆ هه‌رچه‌نده‌ ته‌مه‌نی 33 ساڵه‌، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و پشكنینانه‌ی بۆی كراوه‌ كریستیانۆ جه‌سته‌ی لاوێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵانی هه‌یه‌.

بەپێی ئەو پشکنینانەی دەستەی پزیشکانی یۆڤێنتۆس بۆ کریستیانۆیان کردووە، دەرکەوتوو رێژەی چەوری لە جەستەی کریستیانۆ تەنیا سەدا حەوتە، لە کاتێکدا رێژەی چەوری یاریزانێکی پرۆفیشناڵی تەمەن 20 ساڵان سەدا دەیە، هەروەها کوتلەی ماسوڵکەکانی کریستیانۆ دەگاتە %50، لە کاتێکدا کوتلەی ماسوڵکەکانی یاریزانێکی 20 ساڵان %46 دەبێت.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ گەرچی تەمەنی گەیشتووەتە 33 ساڵا بەڵام بەهۆی پابەندی بە راهێنانەکان و خواردنی تەندروستەوە، پارێزگاریی لە توانای خۆی کردوو، تەنانەت بەم تەمەنەی خێرایی کریس دەگاتە 33 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

بەپێی لێدوانێکی پێشووی کریستیانۆ، هەمیشە ئەو هێرشبەرە پۆرتوگالییە لە ژەمەکانی گۆشتی ماسی دەخوات، کریس رۆژانەش پێنج ژەمی بچووک دەخوات و هەمیشە پێداگیری لەسەر چۆنییەتی ژەمەکانی دەکات.