توركيا به ديوارێكى كۆنكرێتى ئيدلب له سووريا داده‌بڕێت
سوپاى توركيا ده‌ستيكرد به بنياتنانى ديوارێكى جياكه‌ره‌وه‌ى ئه‌منى
K24 – هه‌ولێر:
سوپاى توركيا ده‌ستيكرد به بنياتنانى ديوارێكى جياكه‌ره‌وه‌ى ئه‌منى له هه‌ندێك ناوچه‌ى پارێزگاى ئيدلبى باكوورى سووريا.
هاووڵاتيانى ئيدلب نيگه‌رانن له‌و رێككارهى سوپاى توركيا و له‌و بڕوايه‌دان، توركيا ده‌يه‌وێت به ته‌واوى ناوچه‌كه‌يان له ژێر هه‌ژموون و كۆنترۆڵى سووريا داببڕێت.
ئاژانسى سمارى به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا بڵاويكرده‌وه، له باشوورى حه‌له‌ب، دوێنێ ژماره‌يه‌ك بارهه‌ڵگرى توركى بينراوون، كه به‌ربه‌ستى كۆنكرێتيان هێناوه به مه‌به‌ستى درووستكردنى ديوارى جياكه‌ره‌وه‌ى ئه‌منى.
ئاژانسه‌كه نووسيويه‌تى: 360 بارهه‌ڵگرى توركى، كه هه‌ريه‌كه‌يان 3 به‌ربه‌ستى كۆنكرێتى هه‌ڵگرتبوو، گه‌يشتوونه‌ته ده‌روازه‌ى گوندى كفرلوسين.
ئه‌و بارهه‌ڵگرانه به ياوه‌رى چه‌كدارانى سه‌ر به ده‌سته‌ى ته‌حريرى شام گه‌يشتوونه‌ته گونده‌كه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، سوپاى توركيا رۆژانه 40 بارهه‌ڵگر به‌ربه‌ستى كۆنكرێتى ده‌گه‌يه‌نێته ناوچه‌كه.
له‌و باره‌يه‌وه، رۆژنامه‌ى تشرينى سووريا بڵاويكردووه‌ته‌وه، توركيا به نيازه ديوارێكى جياكه‌ره‌وه له ده‌وروبه‌رى پارێزگاى ئيدلب درووست بكات.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه نووسيويه‌تى: توركيا به نيازه ئيدلب بخاته سه‌ر ويلايه‌ته‌كانى خۆى و له سووريا دايبڕێت.
ئه‌م هه‌وڵه‌ى توركيا دواى ئه‌وه دێت، سوپاى سووريا ئاماده‌كارى ده‌كات بۆ گێڕانه‌وه‌ى ئيدلب بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتى، كه ئێستا له ژێر هه‌ژموونى توركيا و ده‌سه‌ڵاتى گرووپ و ميليشيا چه‌كداره‌كانى سه‌ر به توركيادايه.
سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه توركيا رايگه‌ياندبوو، له به‌رنامه‌يدايه ديوارێكى جياكه‌ره‌وه‌ى ئه‌منى به درێژايى 711 كيلۆمه‌تر له ناوچه سنوورييه‌كانى نێوان توركيا و سووريا درووست بكات.
ئ.ر