به‌ڤیدیۆ.. كوردستان 24 بۆ یه‌كه‌مجار دیمه‌نی پرده رووخاوه‌كه‌ى پردێ بڵاو ده‌كاته‌وه
دوای رووداوه‌كانی 16 ئوكتۆبه‌ر بۆ یه‌كه‌مجار ڤیدیۆی پرده رووخاوه‌كه له كوردستان 24 ببینه
K24- هه‌ولێر:
دوای رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر و هێرشی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق بۆ سه‌ر شاری كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه، كه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كاندا پردی ناحیه‌ی پردێ ته‌قێندرایه‌وه، بۆ یه‌كه‌م جار كوردستان 24 گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی پرده رووخاوه‌كه بڵاوده‌كاته‌وه.
راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ی تۆماركردووه و به‌مه‌به‌ستی بڵاوكردنه‌وه كۆپیه‌كی تایبه‌تی به كوردستان 24 داوه.
H.B