به فه‌رمی، بارسێلۆنا گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كی نوێی راگه‌یاند
بارسێلۆنا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یروسه‌مه‌ره گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كی راگه‌یاند
یانه‌ی بارسێلۆنا به فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی ماڵكۆم دی ئۆلیڤێرای ناوه‌راستكاری به‌رازیلی یانه‌ی بۆردۆی راگه‌یاند.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، بارسێلۆنا له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی دا، به 41 ملیۆن یۆرۆ گواستنه‌وه‌ی ماڵكۆمی به گرێبه‌ستێكی 5 وه‌رزی و به مووچه‌ی ساڵانه‌ی پێنج ملیۆن یۆرۆ راگه‌یاند.
بارسێلۆنا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ماڵكۆم سبه‌ی چوارشه‌ممه پشكنینی پزیشكی بۆ ده‌كرێت، پاشان به میدیاكان ده‌ناسێندرێت.
گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه له كاتێكدا بوو، كه یانه‌ی رۆما شه‌وی رابردوو به‌ده‌ستهێنانی مالكۆمی یاریزانی بۆردۆی فڕه‌نسی راگه‌یاند و بڕیار بوو ئه‌و یاریزانه به‌ره‌و فرۆكه‌خانه به‌ڕێ بكه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شتی ئیتاڵیا بكات، به‌ڵام بارسێلۆنا له ساتێك‌دا گه‌شتی ئه‌و یاریزانه‌ی تێكدا و ئۆفه‌رێكی 41 ملیۆن یۆرۆیی واته پێنج ملیۆن زیاتر له یانه ئیتاڵیه‌كه‌ی خسته سه‌ر گرێبه‌سته‌كه و به‌مهۆیه‌وه گه‌شتی یاریزانه بڕازیلیه‌كه ره‌تكرایه‌وه.
ماڵكۆم ته‌مه‌ن 21 ساڵ، پێشتر یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی به‌رازیل كردووه و له یانه‌ی كۆرنسیانزی به‌رازیلی پێگه‌شتووه، دواتر له هاوینی 2016 له‌و یانه‌یه‌وه به‌ره‌و یانه‌ی بۆردۆ كه‌وته ڕێ، پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت ئه‌م یاریزانه به گرێبه‌ستێكی 5 وه‌رز و به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 5 ملیۆن یۆرۆ واژۆ له‌سه‌ر گرێبه‌ستی بارسێلۆنا بكات.
