تره‌مپ: رێككه‌وتنێكی نوێ له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌م
تره‌مپ ئاماده‌یی خۆی بۆ ئیمزاكردنی رێككه‌وتنێكی نوێ له‌گه‌ڵ ئێران نیشاندا
K24- هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران رایگه‌یاند، ئێستا واشنتۆن ئاماده‌یه رێككه‌وتنێكی "نوێی راسته‌قینه" له‌گه‌ڵ تاران ئیمزا بكات، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كه رێككه‌وتنه‌كه‌ی پێشووی ئه‌تۆمی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی 5 + 1 رێككه‌وتنێكی راسته‌قینه نه‌بووه.
ئه‌م قسانه‌ی تره‌مپ له گوتارێكدا له‌گه‌ڵ جه‌نگاوه‌ره دێرینه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هاتوون و دووپاتیكرده‌وه، "له‌ئاینده‌دا ده‌بینین چی رووده‌دات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماده‌ین رێككه‌وتنێكی راسته‌قینه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بكه‌ین، نه‌ك رێككه‌وتنێكی كاره‌ساتباری وه‌ك ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی پێشووی ئه‌مه‌ریكا واژووی له‌سه‌ر كردبوو".
به‌ر له چه‌ند مانگێك دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌و رێككه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌ی ئێران راگه‌یاند، كه له‌سه‌رده‌می باراك ئۆبامای سه‌رۆكی پێشووی وڵاته‌كه‌ی له‌نێوان ئێران و زلهێزه‌كانی جیهان واژووكرابوو، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تی ئێران و كاردانه‌وه‌ی وڵاتانی 5 + 1ی به‌دوای خۆیدا هێنا.
H.B