ئاسايش: "تيرۆريسته‌كانى پهلامارهكهى سه‌ر پارێزگاى هه‌ولێر سه‌ر به مه‌لايه‌ك بوون"
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا مامۆستایەكی ئاينى له شارى هه‌ولێر له لايه‌ن ئاسايشه‌وه ده‌ستگيركراوه
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رى ئاسايشى هه‌ولێر، تارق نورى رايگه‌ياند، ماوه‌ى چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا مامۆستایەكی ئاينى له شارى هه‌ولێر له لايه‌ن ئاسايشه‌وه ده‌ستگيركراوه.
له ميانى به‌شداريكردنى له به‌رنامه‌ى (باسى رۆژ)ى كوردستان24، تارق نورى ئاشكرايكرد، كه ماوه‌ى چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا مامۆستایەكی ئاينيان له شارى هه‌ولێر ده‌ستگيركردووه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ى (باس) بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و تيرۆريستانه‌ى دوێنێ په‌لامارى بيناى پارێزگاى هه‌ولێريان دا سه‌ر به مه‌لا ئيسماعيل سوسهيى بوونه.
رۆژنامه‌كه له ژماره‌ى ئه‌مڕۆيدا به مانشێتى سه‌ره‌كى نووسيويه‌تى، تيرۆريسته‌كان سه‌ر به مه‌لا ئيسماعيل سوسهيى بوونه.
له رۆژنامه‌كه‌دا هاتووه: "تاریق نوری، بەڕێوەبەری ئاسایشی شاری ھەولێر بۆ (باس) ئاشکرای کرد، ھەر سێ تیرۆریستەکەی دوێنێ کوژران، سەر بە مەلا ئیسماعیل سوسەیی بوون، کە لەلایەن ئاسایشی ھەولێرەوە دوو ھەفتە پێش ئێستا دەستگیر کراوە و لەبەردەم دادگادا دانی بەوەدا ناوە کە بەیعەتی بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش داوە".

هه‌روه‌ها هاتووه: "ئەو مەلایە پێشتر پەیوەندیی ھەبووە بە تۆڕێکی دیکەی تیرۆریستی، کە لەلایەن ھێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیر کران و ناوی ئەو مەلایەیان ھێنا، مەلا ئیسماعیل دانی بەوەشدا ناوە، کە لەگەڵ ئەوانیشدا بووە".
تارق نورى بۆ رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شى گوتووه: “ئەو مەلایە چەندین کاری ڕاگەیاندن و ڕێکخستنی بۆ داعش کردووە، کاتێک دەستگیریش کراوە لە ماڵەکەیدا چەندین چەک و تەقەمەنی و کڵاشنکۆف و ڕوومانە دەستیان بەسەردا گیرا، خۆیشی ئامادە کردبوو بۆ ئەنجامدانی کردەوەیەکی تیرۆریستیی گەورە، بەڵام بەر لە ئەنجامدانی، توانیمان دەستگیری بکەین".
سێ تیرۆریستەکەی ھێرشیان کردە سەر پارێزگای ھەولێر، کە ناسنامەکانیان ناسراوە بە ناوەکانی (رەھێڵ محەممەد رۆستەم مووسا، لەدایکبووی ساڵی 2002، بیلال سلێمان عەبدولڕەحمان ئەحمەد، لەدایکبووی ساڵی 2000، عەبدولڕەحمان رەحیم قادر حوسێن، لەدایکبووی ساڵی 2002)، قوتابیی قۆناغی ئامادەیی، ھاووڵاتیی ھەرێمی کوردستان و دانیشتووی شاری ھەولێر- گەڕەکی قەڵاتی نوێ بوون.
ئ.ڕ