چەندین کەس بەهۆی رکابەری "کیکی" بریندابوون

بۆتە دیاردەی سۆشیال میدیا و چەند وڵاتێک قەدەخەیانکردووە

K24 - هه‌ولێر:

کێبڕکێی "ئین مای فیلینگس" ناسراو بە "کیکی"، بەشێوەیەکی سەرتاسەری لەنێو بەکاربەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبۆتەوە، بەجۆرێک بۆتە جێی مەترسی هەندێک لەو کەسانەی ئەو رکابەرییە ئەنجام دەدەن.

 گەر بتەوێت بەشداربیت لەو رکابەرییە، دەبێت گۆرانی هونەرمەند درەیک، راپەری کەنەدی، بەناوی "ئین مای فیلینگس" لەناو ئۆتۆمبێلەکەت لێبدەیت، لە کاتی رۆشتنی ئۆتۆمبێلەکە بێیتەدەرەوە و جۆرێک سەمای تایبەت بکەیت. رکابەرییەکە بۆ ئەوەیە کێ دەتوانێت سەماکە لەو باردۆخە بە جوانترین شێوە بکات.

لە ئێستادا ئیمارات و میسر، بەهۆی دروستکردنی مەترسی پێکدادان و رووداوی نەخوازراو، دووبارەکردنەوەی ئەو رکابەرییەیان قەدەخەکردووە.

لایخۆشیانەوە، پۆلیسی ئیسپانیا، بۆ سەلامەتیان، داوا لە هاوڵاتیان دەکات خۆیان بە دوور بگرن لە لاسایکردنەوەی ئەو دیاردەیەی سۆشیال میدیا.

ڤیدیۆی بەشێک لەو کەسانە ببینە کە بەهۆی کیکی دووچاری زیان بوون

H.J