زیاتر له 9 كاتژمێر كاركردن تووشی شه‌كره‌ت ده‌كات
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی كه‌نه‌دی ده‌ریخستووه

K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی كه‌نه‌دی، كه نزیكه‌ی 12 ساڵه به‌رده‌وامه، ئه‌و ژنانه‌ی هه‌فتانه زیاتر له 45 كاتژمێر كار ده‌كه‌ن، واتا رۆژانه زیاتر له 9 كاتژمێر، مه‌ترسی تووشبوونییان به نه‌خۆشی شه‌كره زیاتر له‌سه‌ره وه‌ك ئه‌وانه‌ی كه‌متر كار ده‌كه‌ن.
توێژینه‌وه‌كه به درێژایی 12 ساڵه به‌رده‌وامه، نزیكه‌ی 7 هه‌زار و 65 كه‌س به‌شدارییان تێدا كردووه، كه ته‌مه‌نیان 35 ساڵ به‌سه‌ره‌وه‌یه و هیچ یه‌كێكیان نه‌خۆشی شه‌كره‌یان نه‌بووه.
به گوێره‌ی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه 8% ژنان به‌هۆی كاركردنی 9 كاتژمێر رۆژانه، دووچاری شه‌كره بوونه، نزیكه‌ی 12%ی پیاوان تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوونه، به‌ڵام هۆكاری تووشبوونی پیاوان به نه‌خۆشییه‌كه، په‌یوه‌ندی به كاركردنی زۆره‌وه نه‌بووه.
ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتووه، 63% مه‌ترسی تووشبوونی به نه‌خۆشی شه‌كره له‌سه‌ر ئه‌و ژنانه زیاتره كه رۆژانه 9 كاتژمێر كارده‌كه‌ن، له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌و ژنانه‌ی هه‌فتانه 35 كاتژمێر كارده‌كه‌ن، مه‌ترسییه‌كی كه‌متریان له‌سه‌ره.
توێژه‌ران ئه‌وه‌یان دووپاتكردووه‌ته‌وه، وێڕای كاركردن، ماندوو بوون و ئه‌ركه‌كانی ماڵه‌وه، وا له ژن ده‌كات زیاتر دووچاری دڵه‌ڕاوكێ بن، به‌وه‌ش هۆڕمۆنه‌كانی جه‌سته گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا دێت و رێژه‌ی هه‌وكردن له خوێن زیاتر ده‌كات، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی تووشبوونییان به نه‌خۆشی شه‌كره.
دانیال لاكلاند، توێژه‌ر له زانكۆی كارۆلاینای پزیشكی باس له‌وه ده‌كات، كه‌مكردنه‌وه‌ی كاته‌كانی كار و سووربوون له‌سه‌ر وه‌رگرتنی كاتێكی زیاتر بۆ پشوو و ئه‌نجامدانی وه‌رزشێكی رۆژانه‌ی پێویست و هه‌ندێك چالاكی دیكه‌ی جه‌سته‌یی، له تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه دوورترت ده‌خاته‌وه.
سه‌رچاوه: Irish Examiner
ا. م