بەڤیدیۆ.. فیفا جوانترین 10 گۆڵی مۆندیالی 2018ی دەستنیشانکرد

گۆڵی پاڤاردی بەرگریکاری فڕەنسا بەرامبەر ئارجێنتینا بە جوانترین گۆڵی مۆندیالی رووسیا دەستنیشانکرا

ماڵپەڕی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان لە رێگای دانگدانی سەردانیکارانی ماڵپەڕەکەی جوانترین 10 گۆڵی مۆندیالی رووسیای دەستنیشانکرد و بلاوی کردوونەتەوە.

لە مۆندیالی 2018 لە کۆی 64 یاری 169 گۆڵ تۆمارکران، لە رێگای دانگدانەوە ماڵپەڕی فیفا جوانترین 10 گۆڵی مۆندیالەکەی دەستنیشانکردووە، کە گۆڵی بێنیامین پاڤاردی بەرگریکاری هەڵبژاردەی فڕەنسا دژی ئارجێنتینا لە قۆناخی 16 بە جوانترین گۆڵی مۆندیالەکە دەستنیشانکراوە و زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە.