"مارك هامسیك خۆی پێشكه‌شی بارسێلۆنا ده‌كات"
"بارسێلۆنا وه‌ڵامی داوایه‌كه‌ی هامسیك ده‌داته‌وه"
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانیا، به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی مارك هامسیك ده‌یه‌وێت ئه‌م یاریزانه بباته بارسێلۆنا و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داوایه‌كی ئاراسته‌ی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه كردووه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانیا، هێشتا داهاتووی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی هامسیك له‌گه‌ڵ ناپۆلی دیار نییه، چاوه‌ڕوانی بڕیاری كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری ناپۆلین، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی هامسیك ده‌یه‌وێت ئه‌م یاریزانه به‌ره‌و بارسێلۆنا بگوازێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، كه بارسێلۆنا بیری له گواستنه‌وه‌ی هامسیك كردۆته‌وه، به‌س كێشه‌ی له به‌رزی نرخی ئه‌و یاریزانه‌ی هه‌یه، یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه چاوه‌ڕوان ده‌كات تا به گرێبه‌ستێكی گونجاو به‌ره‌و بارسای بگوازێته‌وه.
هامسیك له هاوینی 2007 له یانه‌ی بریشیا به چوار ملیۆن یۆرۆ بۆ ناپۆلی گواسترایه‌وه، تا ئێستا 501 یاری بۆ ناپۆلی كردووه و 120 گۆڵی كردووه، به‌مه‌ش هامسیك بووه گۆڵكاری مێژوویی ناپۆلی و ریكۆردی ماڕادۆنای شكاند كه پێشتر به 114 گۆڵكاری گۆڵكاری ئه‌و یانه‌یه بوو.