کاتی بەکارھێنانی سیسیتەمی ڤار لە چامپیۆنزلیگ دیاریی کرا

سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا بڕیاری كۆتایی دا

ئالێکسەندەر چێڤرین، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا کات و ساتی  بەکارھێنانی تەکنەلۆژیای ڤاری لە یارییەکانی چامپیۆنز لیگ ئاشکرا کرد و جه‌ختي له‌وه‌ كرده‌وه‌ کە لە وەرزی 2019 ـ 2020 جێبەجێ دەکرێت.

ئەمرۆ سێشه‌ممە، چێڤرین بە رۆژنامەی "لا ناسیۆن"ـی ئارجانتینای راگەیاندووە, کە باشترین کات بۆ بەکارھێنانی ڤار لە یارییەکان دا وەرزی داھاتووە، ھەرچەندە ھەندی تێبینی و گومان ھەیە، بەڵام بەکار ھێنانی زۆر گرینگە بۆیە پشتی پێدەبەستین کە پێشتر لە چوار گۆشەی زێرینی کۆپا سۆدا ئامریکانا بەکار ھێنراوە.

پرۆگرامی ڤار بۆ یەکەمجار لە مۆندیالی روسیا بەکارھێنرا، ھەرچەند لەسەرەتا دا رەخنەیەکی زۆری ئاراستەکرا، چونکە بەشێکیان پێیان وابوو تاموچێژی یارییەکان دەکوژێت، بەڵام لە روویيەکی دیکەوە ھاوکارێکی باشی ناوبژیوان بووە، لە بڕیاردانی دروست و بە رێژەیەکی زۆر سەرکەوتوو بوونە لە بەکارھێنانی.

ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم