كالن: له‌ئه‌گه‌ری سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر توركیادا به‌رامبه‌ر واشنتۆن بێده‌نگ نابین
"توركیا به‌ئاسانی نابێته قوربانی چونكه جێگره‌وى بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان هه‌یه"
K24- هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی توركیا دووپاتیكرده‌وه، پێشبینی ناكرێت گرژییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتۆن له‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌ندرۆ برانسۆن، قه‌شه ئه‌مه‌ریكییه‌كه له توركیا كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی نه‌خشه‌رێگه‌ی مونبج هه‌بێت.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئیبراهیم كاڵن، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا گوتی: "جێبه‌جێكردنی پلانی كاری نه‌خشه‌ڕێگه‌ی مونبج كه له‌نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتۆن رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه، وه‌ك خۆی به‌رده‌وامه و به‌گوێره‌ی خشته‌ی كات و ره‌گه‌زه‌كانی ئه‌و پلانه هه‌نگاو به‌هه‌نگاو ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن".
له درێژه‌ی گوته‌كانیدا كاڵن جارێكی دیكه ره‌خنه‌ی له لێدوانه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گرت، كه هه‌ره‌شه‌ی سه‌پاندنی سزای ئابووری به‌سه‌ر توركیادا كردبوو، ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌نقه‌ره قه‌شه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ئازاد نه‌كات.
ئه‌و به‌رپرسه توركه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ناكرێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌مه‌ریكا زمانی هه‌ره‌شه له پرسێكی یاسایی توركیادا به‌كاربهێنێت"، گوتیشی: "پێویسته هه‌موو لایه‌ك بزانێت كه توركیا وڵاتێك نییه به‌ئاسانی بكرێته قوربانی، چ له پرسی فڕۆكه‌ی "ئێف-35" بێت یانیش پرسه‌كانی دیكه، چونكه توركیا جێگره‌وه و پلان B بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان هه‌یه".
وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا هۆشداری ئه‌وه‌شیدا، له‌ئه‌گه‌ری سه‌پاندنی سزاكان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به‌سه‌ر توركیادا، ئه‌نقه‌ره بێده‌نگ نابێت، به‌ڵام ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه هه‌ردوولا ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی دیپلۆماسی كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، دادگای توركیا ره‌تی كردبووه‌وه ئه‌ندرۆ برانسۆن، قه‌شه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ئازاد بكات، كه به تۆمه‌تی هه‌واداری بۆ گروپه‌كه‌ی فه‌تحوللا گوله‌ن و پارتی كرێكارانی كوردستان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، له‌كاتێكدا به‌ر له چه‌ند رۆژێك تره‌مپ هه‌ره‌شه‌ی له ئه‌نقه‌ره كردبوو، ئه‌گه‌ر برانسۆن ئازاد نه‌كات، سزای ئابووری به‌هێز به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یاندا ده‌سه‌پێنێت.
H.B