ئه‌مه‌ریكا هه‌ره‌شه‌ی سه‌پاندنی سزای ئابووری له عێراق ده‌كات
ئه‌گه‌ر عێراق چیتر مامه‌ڵه‌ی دارایی له‌گه‌ڵ ئێران بكات رووبه‌ڕووی سزای ئابووری ده‌بێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا مامه‌ڵه‌ی بانقه عێراقییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێرانی ره‌تكرده‌وه و هه‌ره‌شه‌ی كرد، هه‌ر بانقێكی عێراقی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران بكات، سزای ئابووری به‌سه‌ریدا ده‌سه‌پێنێت.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی "موسته‌قیله"ـی عێراقی ، له‌سه‌ره‌تای مانگی ته‌ممووزه‌وه وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا بانقه‌كانی عێراقی له‌و بڕیاره ئاگاداركردۆته‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه عێراق ناتوانێت ئه‌و قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بووانه‌ی ئێران بداته‌وه، كه پێویست بوو به‌رامبه‌ر پێدانی كاره‌با به شاره‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق به تاران بدات، هه‌رئه‌مه‌شه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئێران بڕیاری پچڕاندنی كاره‌با له‌سه‌ر عێراق بدات و قه‌یرانێكی نوێ له عێراق درووست بكات.
وه‌ك ئه‌و ئاژانسه عێراقییه دووپاتیكرده‌وه، "وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا به بانقه عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی بكه‌ن، ئه‌وا هه‌موو سامانه‌كانیان له بانقه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بلۆك ده‌كات".
له‌كاتێكدا پێشتر وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق رایگه‌یاندبوو، به‌هۆی بڕینی بڕی 1000 میگاوات له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، كاره‌بای عێراق بۆ 14 هه‌زار میگاوات دابه‌زیوه، كه به‌گوێره‌ی داتاكانی وه‌زاره‌ت، بۆ دابینكردنی پێداویستی رۆژانه، عێراق پێویستی به 23 هه‌زار میگاواتی رۆژانه‌یه.
H.B