سوپای پاسداران: ئێمه‌ش كۆریای باكوور نین داواكه‌ی تره‌مپ قبوڵ بكه‌ین
"سه‌رۆكه‌كانی دوای تره‌مپیش ئه‌و رۆژه نابینن كه واشنتۆن و تاران دانووستان بكه‌ن"
K24- هه‌ولێر:
محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری، سه‌ركرده له سوپای پاسدارانی ئێران دووپاتیكرده‌وه، "ئێران كۆریای باكوور نییه و هه‌رگیز به داواكه‌ی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رازی نابیت كه واشنتۆن و تاران بكه‌ونه‌وه دانوستان".
له به‌یاننامه‌یه‌كدا جه‌عفه‌ری رووی قسه‌كانی له تره‌مپ كرد و گوتی: "ئه‌ی تره‌مپ! ئێران كۆریای باكوور نییه داواكه‌ت قبوڵ بكات بۆ كۆبوونه‌وه".
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، "هیچ دیدارێك له نێوان به‌رپرسانی ئێران و ئه‌مه‌ریكا روونادات" گوتیشی، "گه‌لی ئێران رێگه به به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی نادات دیدار و دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌هریمه‌نی گه‌وره بكه‌ن"، به تره‌مپیشی گوت: "نه‌ك تۆ، به‌ڵكو سه‌رۆكه‌كانی دوای تۆش ئه‌و رۆژه نابینن كه ئێران و ئه‌مه‌ریكا دانوستان بكه‌ن".
دووپاتیشیكرده‌وه، "ئێران به‌رامبه‌ر هه‌ره‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا چۆك دانادات و به‌رامبه‌ر سزاكانیش خۆڕاگر ده‌بێت".
پێشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌رپرسانی ئێرانی جه‌ختیان له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی تاران بۆ قبووڵكردنی داواكه‌ی تره‌مپ بۆ دانوستانكردن له‌گه‌ڵ واشنتۆن كرده‌وه و دووپاتیانكرده‌وه، بۆئه‌وه‌ی تاران دانووستان له‌گه‌ڵ واشنتۆن بكات، پێویسته سه‌ره‌تا ئه‌مه‌ریكا دان رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران‌دا بنێت و بۆی بگه‌ڕێته‌وه.
H.B