ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه له ئه‌مه‌ريكا ده‌كات
سه‌باره‌ت به گرژى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان ئه‌مه‌ريكا و توركيا
K24 – هه‌ولێر:
سه‌باره‌ت به گرژى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان ئه‌مه‌ريكا و توركيا، نووسه‌ر و شرۆڤه‌كارى رووسى سێرگى ستروكان له رۆژنامه‌ى كۆمێرسانت وتارێكى به ناونيشانى (نه غاز و نه قه‌شه و نه فڕۆكه) بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا باسى له سووربوونى ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر سازش نه‌كردن بۆ ئه‌مه‌ريكا كردووه و له وتاره‌كه‌دا هاتووه:
سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان ره‌تيكرده‌وه له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌مه‌ريكا بۆ سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر توركيادا هيچ جۆره سازشێك بكات و راشيگه‌ياند، به‌و كاره‌ى ئه‌مه‌ريكا هاوبه‌شێكى به‌هێز و دڵسۆزى وه‌ك توركيا له‌ده‌ست ده‌دات.
ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌شى كرد، داواى ياسايى له دادگاى دادى نێوده‌وڵه‌تى تۆمار ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ريكا فڕۆكه‌ى ئێف 35 راده‌ستى توركيا نه‌كات. ره‌تيشيكرده‌وه قه‌شه ئه‌مه‌ريكييه‌كه (ئه‌ندرۆ برۆنسۆن) ئازاد بكات، كه تۆمه‌تباره به هاوكاريكردنى تيرۆريستان و هاندان بۆ ئه‌نجامدانى كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ى ته‌مموزى 2016.
خاڵێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خ بۆ واشنتن ئه‌و لێدوانه‌ى ئه‌ردۆغانه، كه ئاژانسى ئه‌نادۆڵ رۆژى 29ى ئه‌م مانگه بڵاويكرده‌وه و تێيدا ئه‌ردۆغان ره‌تيكردبوويه‌وه، په‌يوه‌ست بێت به‌و سزايانه‌ى ئه‌مه‌ريكا يه‌كلايه‌نه له دژى ئێران ده‌يانسه‌پێنێت و راشيگه‌ياندبوو، توركيا ده‌ستبه‌ردارى سه‌رچاوه‌ى وزه‌ى خۆى نابێت، كه ئێرانه. ئه‌ردۆغان گوتيشى: به ئۆمابام وت و ئێستاش بۆ تره‌مپ دووپاتى ده‌كه‌مه‌وه، كه توركيا غازى ئێران ده‌كڕێت و ده‌ستبه‌ردارى نابێت. ئه‌گه‌ر ئێمه غاز له ئێران نه‌كڕين، كێ غازمان ده‌داتێ.
ئه‌نقه‌ره گره‌و له‌سه‌ر ناوه‌نده جێگره‌وه‌كانى هێز ده‌كات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌رقاڵى ده‌ستپێكردنى گفتوگۆيه له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه دياره‌كانى ئه‌مه‌ريكا له ئه‌وروپاى رۆژئاوا. له‌و باره‌يه‌وه رۆژنامه‌ى (بيڵد)ى ئه‌ڵمانى بڵاويكردبوويه‌وه، كه بڕياره له كۆتايى ئه‌يلوولى داهاتوو ئه‌ردۆغان سه‌ردانى به‌رلين بكات. ميدياى توركياش ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، پێش ئه‌و سه‌ردانه‌ى ئه‌ردۆغان ره‌نگه به‌رپرسانى باڵاى ئه‌ڵمانيا و رووسيا و فه‌ره‌نسا و توركيا له ئه‌نقه‌ره كۆببنه‌وه، بۆ تاوتوێكردنى قه‌يرانى سووريا و گه‌يشتن به چاره‌سه‌رێكى گونجاو بۆ ره‌وشى سووريا.
ئ.ر