ترەمپ: ئێران قسەم لەگەڵ دەکات

"رێککەوتنی ئەتۆمی خراپ و تاکلایەنە بوو"

K24- هه‌ولێر:

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، رایگەیاند، ئەو وا هەست دەکات کە کۆماری ئیسلامی بەمزوانە لەگەڵی دەست بە گفتوگۆ دەکات.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، ترەمپ لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری لە ویلایەتی فلۆریدا گوتوویەتی: "من هەست دەکەم ئەوان بەمزوانە قسەمان لەگەڵ دەکەن".

ترەمپ گوتیشی: "رەنگە ئەمەش روونەدات، کە ئەمەشیان هەر دەبێت، بەڵام ئەوان ئێستا کێشەی زۆریان هەیە".

سەرۆکی ئەمەریکا راشیگەیاند، رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران "خراپ و تاکلایەنە" بووە و ئیدارەی باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکای، بە هۆکاری کێشەکانی تاران و واشنتن تۆمەتبارکرد.

ئەمە دووەم جارە ترەمپ باس لە کۆبوونەوەی بێ مەرج لەگەڵ بەرپرسانی ئێران دەکات و تارانیش هەم مەرجی هەیە و هەمیش ناتوانێت متمانە بە کۆشکی سپی بکاتەوە دوای کشانەوەی ئەمەریکا لە رێککەوتننامە ئەتۆمییەکە.

H.J