داعش چوار ئه‌فسه‌رى باڵاى سوپاى سوورياى گوله‌باران كرد
يه‌كێك له ئه‌فسه‌ره كوژراوه‌كان پله‌ى عه‌ميدى له ريزى سوپاى سووريادا هه‌يه
K24 – هه‌ولێر:
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاويكرده‌وه، له ئاكامى په‌لامارێكى چه‌كدارانى داعش له خۆرهه‌ڵاتى ديمه‌شق، چوار ئه‌فسه‌رى باڵاى سوپاى سووريا كوژراوون.
روانگه‌كه له راگه‌يه‌ندراوێكدا بڵاويكردووه‌ته‌وه، يه‌كێك له ئه‌فسه‌ره كوژراوه‌كان پله‌ى عه‌ميدى له ريزى سوپاى سووريادا هه‌يه.
باسى له‌وه‌شكردووه، ئه‌و ئه‌فسه‌رانه له ناوچه‌ى زه‌ميرى قه‌له‌موونى خۆرهه‌ڵات كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ى چه‌كدارانى داعشه‌وه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، شوێنى كوژرانى ئه‌و ئه‌فسه‌رانه ده‌كه‌وێته سه‌ر هێڵێكى وشكانى كه ناوچه‌كه له ناوه‌ڕاستى سوورياوه ده‌به‌ستێته‌وه به سنوورى عێراقه‌وه.
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه، ئه‌سته‌مه بوترێت چه‌كدارانى داعش له سنوورى عێراقه‌وه گه‌يشتوونه‌ته ئه‌و ناوچه‌يه و ده‌كرێت ئه‌و ئه‌فسه‌رانه له لايه‌ن شانه نووستووه‌كانى داعشه‌وه كوژرا بن.
داعش له رێى چه‌ناڵه‌كانى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تێليگرام به‌رپرسيارێتى خۆى له كوشتنى ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ى سوپاى سووريا راگه‌ياندووه.
ئ.ڕ