ئه‌مه‌ريكا سزاى به‌سه‌ر دوو وه‌زيرى توركيادا سه‌پاند
وه‌ڵامه بۆ ده‌ستگيركردنى قه‌شه ئه‌مه‌ريكييه‌كه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى گهنجينهى ئه‌مه‌ريكا، رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى سزاى به‌سه‌ر هه‌ريه‌ك له وه‌زيرى داد و ناوخۆى توركيادا سه‌پاندووه.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، وه‌زاره‌تى گهنجينهى ئه‌مه‌ريكا بڵاويكردووه‌ته‌وه، له‌سه‌ر داواى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ده‌ستگيركردنى قه‌شه ئه‌ندرۆ برانسۆنى ئه‌مه‌ريكى له توركيا، واشنتن سزاى به‌سه‌ر ئه‌و دوو وهزيرهدا سه‌پاندووه.
پێشتر ئاژانسى بلۆمبێرگ بڵاويكردبوويه‌وه، ئه‌مه‌ريكا ليستێكى ره‌شى تايبه‌ت به ناوى ژماره‌يه‌ك له كه‌سايه‌تى و كۆمپانياى توركى ئاماده كردووه، كه ئه‌گه‌رى هه‌يه له حاڵه‌تى سه‌پاندنى سزاكانى ئه‌مه‌ريكا به‌سه‌ر توركيادا ئه‌و ليسته بڵاوبكرێته‌وه و سزايان به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت.
ئاڵۆزى له په‌يوه‌ندى نێوان توركيا و ئه‌مه‌ريكا دواى ئه‌وه دێت، ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا له تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2016دا ئه‌ندرۆ برانسۆن، قه‌شه‌ى ئهمهريكيان ده‌ستگيركرد و تۆمه‌تى هاوكاريكردنى تيرۆر و هاندان بۆ كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ى ته‌مموزى 2016يان خسته‌پاڵ و به‌و هۆيه‌وه ناوبراو تا ئێستا له زينداندايه و ئازاد نه‌كراوه.
ئ.ر