ئه‌نقه‌ره: له ئه‌ڵمانيا پيلانى كوده‌تا شكستخواردووه‌كه دانراوه
ژماره‌يه‌ك ئه‌فسه‌رى تورك له ئه‌ڵمانيا دژى توركيا پيلانيان گێڕاوه
K24 – هه‌ولێر:
ميدياى توركيا بڵاويكرده‌وه، هه‌واڵگرى توركيا(ميت) زانيارى له باره‌ى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى "نهێنى و مه‌ترسيدار"ى دژ به ده‌وڵه‌تى توركياى به‌ده‌ستهێناوه، كه له وڵاتێكى ئه‌وروپايى به‌ڕێوه‌چووه.
ميدياى توركيا بڵاويكردووه‌ته‌وه، ميت زانيارى له‌سه‌ر ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه ده‌ستكه‌وتووه، كه له ئه‌ڵمانيا به‌ڕێوه‌چووه و ژماره‌يه‌ك ئه‌فسه‌رى توركى لايه‌نگرى رێكخراوى گوله‌ن به‌شدارييان تێدا كردووه.
به گوێره‌ى راگهيهندراوهكانى توركيا، گرووپى خزمه‌تى سه‌ر به فه‌تحوڵڵا گوله‌ن، نه‌خشه‌ڕێژى كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ى ته‌مموزى 2016ى كردووه و له لايه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه به رێكخراوێكى تيرۆريستى هه‌ژمار ده‌كرێت.
ميت ئاشكرايكردووه، له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا فه‌رمان و رێنمايى له گوله‌نه‌وه گه‌يه‌ندراوه‌ته ئه‌فسه‌ره‌كانى سوپاى توركيا.
سه‌رچاوه: arab-turkey
ئ.ر