له 48 كاتژمێری داهاتوودا ئێران ده‌ست به چالاكی سه‌ربازیی ده‌كات
ئه‌مه‌ریكا ئاگاداره و به وردی چاودێریی كه‌شتییه‌كان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا رۆژی چوارشه‌ممه 1/8/2018 به ئاژانسی رۆیته‌رزیان گوتووه: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێیوایه ئێران خۆی بۆ ئه‌نجامدانی مانۆڕێكی گه‌وره له رۆژانی داهاتوودا له كه‌نداو ئاماده ده‌كات و ئه‌وه‌ش له‌و كاته‌دایه كه گرژییه‌كانی نێوانیان له‌گه‌ڵ واشنتن زیاتر بووه، واده‌ی مه‌شق و راهێنانی ساڵانهیشیان پێشخستووه. چونكه ئێران تووڕه‌یه له بڕیاری تره‌مپ و كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی و سه‌رله‌نوێ سه‌پاندنه‌وه‌ی سزای زیاتر به‌سه‌ر تاران‌دا".
هه‌روه‌ها گه‌وره به‌رپرسانی ئێرانیش هۆشدارییانداوه كه به ئاسانی چۆك بۆ هه‌ڵمه‌ته نوێیه‌كه‌ی واشنتن دانه‌ده‌ن كه ده‌یه‌وێت رێگه له ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وتی ئه‌و وڵاته بگرێت و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردووه ئه‌وانیش رێگه له چوونه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی چه‌ندین وڵاتی ناوچه‌كه ده‌گرن و ته‌نگه‌ی هورمزی ستراتیژی داده‌خه‌ن.
سه‌ركردایه‌تی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا چاودێریی زیادبوونی چالاكییه‌كانی ئێرانی كردووه به‌تایبه‌تی له ته‌نگه‌ی هورمزدا كه كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كانی پێدا تێده‌په‌ڕێت و سوپای پاسدارانی هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی ده‌كات.
كاپتن بێل ئیریان گوته‌بێژ به‌ناوی سه‌ركردایه‌تی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا كه سه‌رپه‌رشتی هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن له رۆژهه‌ڵاتی ناوةڕاست ده‌ڵێت: "ئێمه ئاگادارین چالاكییه ده‌ریاییه‌كانی ئێران له كه‌نداو، به‌تایبه‌تی له ته‌نگه‌ی هورمز و كه‌نداوی "عه‌ممان" زیادیكردووه، به‌چڕی چاودێریی بارودۆخه‌كه ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌به‌ری سه‌لامه‌تی ده‌ریاوانی و بازرگانیی له رێڕه‌وه ئاوییه‌كان بكه‌ین" بێ ئه‌وه‌ی هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه له‌باره‌ی ئه‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ستن به مانۆڕه سه‌ربازییه گه‌وره‌كه‌ی ئێران ئاشكرا بكات.
به‌ڵام ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییانه‌ی قسه‌یان بۆ رۆیته‌رز كردووه و نه‌یانهێشتووه ناویان بهێنرێت ده‌ڵێن: "سوپای پاسداران نزیكه‌ی 100 كه‌شتی بۆ مه‌شق و راهێنان ئاماده‌كردووه و له‌وانه‌یشه سه‌دان ئه‌ندامی هێزی ده‌ریایی ئێران به‌شداریی له‌و مانۆڕه‌دا بكه‌ن".
هه‌روه‌ها گوتوویانه: "پێده‌چێت له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێری داهاتوودا ئه‌و مانۆڕه ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام روون نییه به دیاریكراوی له چ كاتێكدا ده‌ستپێده‌كه‌ن".
تۆڕی هه‌واڵی سی ئێن ئێن كه ورده‌كاریی ئه‌و ئاماده‌كارییانه‌ی ئێرانی ده‌ستكه‌وتووه، له زاری به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكاوه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه "كاتی ئه‌نجامدانی مانۆڕه‌كه ئامانجداره و ده‌یانه‌وێت په‌یامێك بۆ واشنتن بنێرن كه له هه‌وڵی چڕكردنه‌وه‌ی فشاره ئابووری و دیپلۆماسییهكاندایه بۆ سه‌ریان، هه‌ر چه‌نده تا ئێستا هیچ بڕیارێك نییه دژی ئێران و بریكاره‌كانیان په‌نا بۆ سوپای ئه‌مه‌ریكا ببردرێت".
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه كه "زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌یان روونكردووه‌ته‌وه له كۆتاییدا ئێرانییه‌كان به‌هۆی فه‌رمانڕه‌وا توندڕه‌وه‌كانه‌وه رووبه‌ڕووی ئه‌مه‌ریكا ده‌بنه‌وه‌و خۆیان ئاماده‌ده‌كه‌ن".
بارودۆخی ئابووری ئیرانیش به‌رده‌وام به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت و ئه‌م هه‌فته‌یه دراوی ئێرانی ئاستێكی دیكه‌ی له دابه‌زین تۆماركرد، له كاتێكدا بڕیاره رۆژی 7ـی ئه‌م مانگه واشنتن یه‌كه‌م لیستی سزا ئابوورییه‌كان به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنێ دوای ئه‌وه‌ی تره‌مپ له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كشایه‌وه".
له سه‌رتای ئه‌مساڵیشه‌وه ژماره‌یه‌ك خۆپیشاندان له ئێران به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كاڵاكان و كه‌میی ئاو و پچڕانی كاره‌با كراوه كه خۆپیشانده‌ره‌كان به گه‌نده‌ڵیی ناوی ده‌به‌ن، ته‌نانه‌ت رۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه له چه‌ند شارێكی وه‌ك ئه‌سفه‌هان و شیراز و ئه‌هواز، به‌هۆی زیادبوونی هه‌ڵاوسان و دابه‌زینی نرخی تمه‌نی ئێرانی خۆپیشاندان ئه‌نجامدارا.