توركيا پێكهێنانى به‌ره‌يه‌كى فراوانى ميليشياكانى سوورياى راگه‌ياند
توركيا ده‌يه‌وێت رێگرى له هێرشى ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر ئيدلب بكات
K24 – هه‌ولێر:
ميليشيا چه‌كدارييه‌كانى سنوورى پارێزگاى ئيدلب له ژێر ناوى (به‌ره‌ى نيشتيمانى رزگارى) يهكيانگرت.
دوێنێ چوارشه‌ممه (1ى ئاب/ ئۆگستى 2018)، هه‌ريه‌ك له ميليشياكانى (به‌ره‌ى رزگارى سووريا، هه‌ڵۆكانى شام، جه‌يشى ئه‌حرار، گردبوونه‌وه‌ى ديمه‌شق، به‌ره‌ى نيشتيمانى بۆ رزگارى) ريزه‌كانى خۆيان يهكخست و به‌ره‌يه‌كى نوێيان به سه‌رپه‌رشتى توركيا درووستكرد.
تا ئێستا هه‌ريه‌ك له جه‌يشى عيزه و هه‌يئه‌ى ته‌حريرى شام له ريفى باكوورى حه‌ما نه‌چوونه‌ته ناو به‌ره نوێيهكهوه.
بڕياره ئه‌و ميليشيايانه كۆنگره‌يه‌كى فراوان به به‌شدارى هه‌موو لايه‌نه‌كان ببه‌ستن.
پێكهێنانى ئه‌و به‌ره‌يه له لايه‌ن توركياوه هاوكاته له‌گه‌ڵ ئامادهكارييهكانى سوپاى سووريا بۆ ده‌ستپێكردنى ئۆپراسيۆنى كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى ئيدلب.
توركيا دژى ئه‌وه‌يه سوپاى سووريا بگه‌ڕێته‌وه ئيدلب و پشتيوانى سه‌ربازى و لۆجستى ميليشياكانى به‌رهه‌ڵستكارى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات.
سه‌رچاوه: arab-turkey
ئ.ر