یه‌كه‌مین لێدوانی هیگواین وه‌ك یاریزانی نوێی میلان
هیگواین باسی په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ گاتوزۆی راهێنه‌ری میلان ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی گۆنزالۆ هیگواینی ئارجێنتینایی یانه‌ی یوڤێنتۆسی جێهێشت و گەیشتە میلان و لەلایەن هاندەرانی ئەم یانەیە پێشوازی لێ‌کرا.
گۆڵکاری ئارجێنتینایی دوای ئەوەی بەرپرسانی هەردوو یانەی یۆڤێنتۆس و ئەیسی میلان لەسەر گۆرینەوەیان لەگەڵ لیۆناردۆ بۆنۆچی و کالدارا گەیشتنە رێککەوتن، یاریزانی ئارجێنتینی شەوی رابردوو شاری تۆرینی بەرەو میلان جێهیشت و لەکاتی گەیشتنی ئەم یاریزانەش، ژمارەیەکی زۆر لە میدیاکاران و هاندەرانی رۆسێنیەرا لە پێش هۆتێلی ڤێستین پالاس پێشوازیان لەم یاریزانە کرد.
هیگواین لە کاتی گەیشتنی بە شاری میلان بە میدیاکارانی گووت کە خۆشحالە بەوەی تاقیکردنەوەیەکی نوێ لەگەڵ رۆسێنەری ئەنجام دەدات، هەروەها ئەم یاریزانە بریارە کە ئەمڕۆ دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی، واژۆ لەسەر گرێبەستە نوێیەکەی بکات.
هیگواین له یه‌كه‌مین لێدوانی وه‌ك یاریزانی نوێی یانه‌ی ئه‌یسی میلان گوتی: خوشحاڵبووم كه چه‌ند وه‌رزێكی سه‌ركه‌وتووم له‌گه‌ڵ یوڤی ئه‌نجام دا و سووپاسی پشتگیری هانده‌ران و به‌رپرسانی یوڤێنتۆس ده‌كه‌م، هه‌ڵبه‌ت له‌گه‌ڵ گاتوزۆی راهێنه‌ری میلان قسه‌م كردووه و گه‌شبینم كه ده‌توانین وه‌رزێكی سه‌ركه‌وتوو له‌گه‌ڵ یانه گه‌وره‌كه‌ی شاری میلانۆ تێپه‌ڕ بكه‌م.