گۆرتزكا: په‌شیمان نیم بارسێلۆنا ره‌تكرده‌وه و بایرن میونشنم هه‌ڵبژارد
یاریزانه نوێیه‌كه‌ی بایرن میونشن له یه‌كه‌مین پرێس كۆنفرانسی چه‌ندان نهێنی دركاند
لیۆن گۆرتزكای ئه‌ڵمانی له یه‌كه‌مین لێدوانی وه‌ك یاریزانی نوێی یانه‌ی بایرن میونشن ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه له پێناو یانه باڤارییه‌كه گرێبه‌ستی بارسێلۆنای ڕه‌ت كردۆته‌وه.
گۆرتزكای ته‌مه‌ن 23 ساڵ كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا به‌شداریی له مۆندیالی 2018 كرد، به گرێبه‌ستێكی 40 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی شاڵكی روویكرده بایرن میونشن.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه گۆرتزكا درێسی ژماره 18ـی بایرن میونشنی به‌رز كرده‌وه و به‌شداریی پرێس كۆنفرانسێكی كرد و ئاشكرای كرد له چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره‌وه ئۆفه‌ری پێشكه‌ش كراوه دیارترینیان یانه‌ی بارسێلۆنا بووه.
ده‌شڵێت: هیچ په‌شیمان نیم كه بارسێلۆنام ره‌ت كردۆته‌وه و بایرن میونشنم هه‌ڵبژاردووه، چونكه پێموایه ئه‌م یانه‌یه بۆمن گونجاوترین یانه‌یه.
گۆرتزكا گوتیشی: له‌گه‌ڵ نیكۆ كۆڤاچی راهێنه‌ری بایرن میونشن قسه‌م كردووه و گه‌شبینم كه ده‌توانم رۆڵێكی باش له پێكهاته‌ی یانه‌كه بگێرم.
گۆرتزكا دوایین یاری خۆی له مۆندیال به‌رامبه‌ر كۆریای باشوور كرد كاتێك هه‌ڵبژارد وڵاته‌كه‌ی به 2 گۆڵی خاوێن به‌رامبه‌ر كۆریای باشوور دۆڕا و ماڵئاوایی له مۆندیال كرد.
له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌مه شۆكێكی گه‌وره بووه، نامه‌وێت بیری لێ بكه‌مه‌وه كه چۆن به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیالی رووسیا ده‌ركراین.
لیۆن گۆرتزكای 147 یاری پێشتر له‌گه‌ڵ شالكێ كردووه 19 گۆڵ و 17 ئاسیستی كردووه.