به ڤيديۆ.. به فه‌رمانى دادوه‌ر ده‌ميان به‌ست
بۆ ئه‌وه‌ى نه‌توانێت قسه بكات
K24 – هه‌ولێر:
له دادگاى ويلايه‌تى كليفلاند، له لايه‌ن دادوه‌رى دادگاكه‌وه، جۆن رۆسۆ، بڕياردرا ده‌مى تۆمه‌تبار به تێپ ببه‌سترێت بۆ ئه‌وه‌ى نه‌توانێت قسه بكات.
له ميانى دانيشتنه‌كه‌ى دادگادا تۆمه‌تباره‌كه، به شێوه‌يه‌كى به‌رده‌وام و بێ چڕان به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ى دادوه‌ر و قسه كردن.
ئه‌و ره‌فتاره دادوهرهكهى ناچار كرد، بڕيارێكى سه‌ير بدات و به‌ر له‌وه‌ى سزاكه‌ى به‌سه‌ردا بخوێنێته‌وه، بڕياريدا ده‌مى ببه‌سترێت.
ئه‌و تۆمه‌تباره، له لايه‌ن دادگاوه سزاى 24 ساڵ زيندانى به‌سه‌ردا سه‌پێنرا به هۆى ئه‌وه‌ى تۆمه‌ته‌كانى هه‌ڵكوتانه سه‌رى چه‌كدارانه و دزى و هه‌ڵگرتنى چه‌كى بێ مۆڵه‌تى به‌سه‌ردا ساغكرايهوه.