به‌یان سامی: به‌ڵگه‌ی زۆر بۆ به‌جینۆسایدناساندنی كۆمهڵكوژيی كوردانی ئێزدی له‌به‌رده‌ستدایه
حكوومه‌تی عێراق كه‌مته‌رخه‌مه
K24 - هه‌ولێر:
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی ده‌كاته‌وه به‌ڵگه‌ی زۆری بۆ به‌جینۆسایدناساندنی كۆمهڵكوژيی كوردانی ئێزدی له‌به‌رده‌ستدایه و ده‌بێت كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش له‌م رووه‌وه رۆڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هه‌ند وه‌ربگرێت.
به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌مریكا له چواره‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی جینۆسایدی كوردانی ئێزدی له میانی پانڵێكدا له واشنتن گوتی: "تا ئێستا ده‌ڤه‌ری شنگال ئاوه‌دان نه‌كراوه‌ته‌وه".
نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم له واشنتن گووتیشی: "پێویسته كارى زۆر بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بكرێت و هه‌روه‌ها جگه له كاركردنێكی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ به جینۆساید ناساندنی كۆمه‌ڵكوژی كوردانی ئێزدی".
چوار ساڵ پێش ئێستا و له 3ی ئابی 2014، چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش په‌لاماری شنگالیان و دا و كوردانی ئێزدییان جینۆساید كرد، به‌ڵام تا ئێستا له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به جینۆساید نه‌ناسێندراوه.
ا. م