كوردانی سۆڤیەت خۆیان رێكدەخەنەوە

کۆنفرانسی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکانی وڵاتانی سۆڤیەتی پێشوو ده‌ست پێدەكات

K24 - مۆسكۆ

بڕیارە ئەمڕۆ له‌ رووسیا کۆنفرانسی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکانی وڵاتانی سۆڤیەتی پێشوو ده‌ست به‌ كاره‌كانی بكات.

كنیاز ئیبراهیم، سه‌رۆكی فیدراسیۆنی كۆمه‌ڵه‌ كوردییه‌كانی وڵاتانی سۆڤیه‌ت، به‌ كوردستان24 رایگه‌یاند، لەکۆنفرانسەکەدا نوێنەران و کەسایەتیە دیارەکانی کوردانی وڵاتانی سۆڤیەتی پێشوو و به‌شێك له‌ وڵاتانی ئه‌ورووپا، هەروەها بەرپرس و چەند کەسایەتێکی ناسراوی هەر چوارپارچەی کوردستان به‌شدارده‌بن.

گوتیشی، لەو کۆنفرانسەدا گفتوگۆدەکرێت له‌باره‌ی یەکگرتنی سەرجەم رێکخراوە کوردییەکانی وڵاتانی سۆڤیەتی پێشوو لە چوارچێوەی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی کوردانی سۆڤیەتدا.

ھ.م