ئێران ئاماده‌ی جێهێشتنی سووریایه
قاسمی: ئۆفیسێك بۆ چاودێریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران له سعوودییه ده‌كه‌ینه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌هرام قاسمی، گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ری هه‌یه تاران راوێژكاره‌كانی له سووریا كه‌مبكاته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ستمان به سه‌قامگیرییه‌كی رێژه‌یی كرد ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌ته‌واوه‌تی كۆتایی به ئه‌ركه‌كانیشیان بهێنین".
قسه‌كانی ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه له كاتێكدایه رووسیا ئیسرائیلی دڵنیاكردووه‌ته‌وه كه هێزه‌كانی سه‌ر به ئێران 85 كیلۆمه‌تر له سنووره‌كانی ده‌كشێنه‌وه‌و سوپای حكوومه‌تی سووریا له‌و ناوچانه‌دا بڵاوده‌كرێنه‌وه.
په‌یوه‌ست به ره‌وشی ناوچه‌كه و ئه‌گه‌ری دانوستان قاسمی گوتوویه‌تی: "به‌مزووانه ئۆفیسی چاودێریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران له سعوودییه ده‌كه‌ینه‌وه‌و چه‌ندینجاریش دووباره‌مان كردووه‌ته‌وه كه هه‌میشه ئاماده‌ین بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه به‌تایبه‌تی سعوودییه".
به‌ڵام قاسمی گووتی: "ئێران ره‌تیده‌كاته‌وه له‌ژێر گوشاردا دانوستان له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا بكات".