کوردستان 24 هەوڵە شاراوەکان بۆ دواخستنی هەڵبژاردن ئاشکرا دهكات
ئهو حزب و لایهنانهی لهگهڵ دواخستنی ههڵبژاردنن كێن؟
K24 - ههولێر:
کوردستان 24، هەوڵە شاراوەکانی پشت دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا دەکات و ئەو لایەنانەش ئاشکرا دەکات هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردن دەدەن، لەم چەند رۆژەشدا، چارەنووسی ئەنجامدانی هەڵبژاردن یان دواخستنی یەکلای دەکرێتەوە.
پارتی دیموكراتی كوردستان، لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنە لە کاتی خۆیدا و لایەنەکانی دیکەش بۆچوونی دیکەیان هەیە.
دوور لە چاوی میدیاکان بە شێوەی جۆراوجۆر، هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردنەکان دەدرێت هۆکاری زۆرن گرنگترنیشیان کێشە نێوخۆییەکانی یەکێتی و گۆڕانن.
یەکێتی هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە، گۆڕانیش لە پشتیەتی و یەکگرتووش بە هەمان شێوە، ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی، باس لەو هەوڵانە دەکات هەڵبژاردن بۆ دوا بخرێت و داواش لە حزبەکان دەکات ئەو پرسە یەکلای بکەنەوە.
لە پشت پەردەوە هەوڵ هەیە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان بە تایبەت هەوڵی یەکێتی و گۆڕان بەشێک لە لایەنەکانی دیکە، گۆڕان لێرەو لەوی باس لە دواخستنی دەکەن و پەرلەمانتارێکیشیان دەڵێت ئامادەین و ژووری هەڵبژاردن ئامادەکاری تەواوی کردووە.
یەکێک لەو هەوڵانە هەیە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن لە رێگەی پێکهاتەکانەوەیە, ئەویش ئەوەیە پرۆژەیەک بدەنە پەرلەمان بەشێکی ناوەڕۆکەکەی لەسەر دواخستنی هەڵبژاردن بێت، بەرەی تورکمانیش ئەم هەوڵە پشتڕاست دەکاتەوە و فراکسیۆنەکەشیان لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنە.
تاکە لیست بە فەرمی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنە, پارتی دیموکراتی کوردستانە، دژی دواخستنی هەڵبژاردنیشە و دەشڵێت, ئەگەر هەڵبژاردن دوا بخرێت دەبێت پەرلەمان جارێکی دیکە تەمەنی خۆی درێژ بکاتەوە کە بە ئەستەمی دەزانێت.
به گوێرهی زانیاریەکانی کوردستان 24, لە ماوەی 10 رۆژی داهاتوو حزبەکان, حکوومەت, پەرلەمان و کۆمیسیۆن, چارەنووسی ئەنجامدانی هەڵبژاردن یەکلای دەکەنەوە.
جگە لە کێشە نێوخۆیيەکانی یەکێتی و گۆڕان هۆکارن بۆ دواخستنی هەڵبژاردن, هەوڵێکی نێودەوڵەتیش هەیە, بە تایبەت ئەمەریکا بۆ دواخستنی هەڵبژاردن.
ا. م