"هه‌ڵبژاردن تاقیكردنه‌وه‌ی حزبه‌كانه و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی هاووڵاتییان بكه‌ن"
هاووڵاتییان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا بكرێت
K24 - هه‌ولێر:
به‌شێك له حزبه‌كان باس و خواسی دواخستنی هه‌ڵبژاردنیان هێناوه‌ته پێشه‌وه، هاووڵاتیانیش پێیانوایه، هه‌ڵبژاردن بۆ حزبه‌كان وه‌كو تاقیكردنه‌وه وایه، ئه‌گه‌ر هه‌ر حزبێك له‌خۆی راده‌بینێت با هه‌وڵی دواخستنی هه‌ڵبژاردن نه‌دات و چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی هاووڵاتیان بكه‌ن.
باسوخواسی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان گه‌رمه، هاووڵاتییه‌ك له ژێر سێبه‌ری قه‌ڵای هه‌ولێر دانیشتووه و سه‌رقاڵی كاسبی خۆیه‌تی، ئه‌و ده‌ڵێت: "نابێت كاری ئه‌مڕۆ بخرێته سبه‌ینێ و هه‌ڵبژاردنیش ده‌بێت ده‌ستوبردی لێ بكرێ".
راى شه‌قامی كوردستانی واده‌رده‌خات كه هاووڵاتیان خوازیارن هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌كاتی خۆیدا له 30 ئه‌یلوولی 2018 ئه‌نجام بدرێت، ده‌شڵێن هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ حزبه‌كان وه‌ك و تاقیكردنه‌وه وایه و گه‌ر هه‌ر حزبێكیش له‌خۆی دڵنیایه با هه‌وڵی دواخستنی هه‌ڵبژاردن نه‌ده‌ن و له‌ڕۆژی ده‌نگدان چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی هاووڵاتیان بن.
ا. م