دوایین هه‌ڵوێستی پارتی له باره‌ی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان
هه‌ندێك لایه‌ك هه‌وڵه‌كانییان بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێكردووه
K24 - هه‌ولێر:
بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان، له باره‌ی هه‌وڵی چه‌ند لایه‌نێك بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ بیانووێك بۆ دواخستنه‌كه نییه و كۆمیسیۆنیش هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی كردووه.
خەسرۆ گۆران بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان به كوردستان24ی راگه‌یاند، هیچ بیانووێك بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان نییه، ته‌نانه‌ت كۆمسیۆن هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانیشی ته‌واو كردووه، بۆیه پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه له سی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ.
خەسرۆ گۆران, له میانی به‌شداریكردنی گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كاتژمێر 8ی كوردستان 24، گوتی: "پێشتر په‌رله‌مان ته‌مه‌نی خۆی بۆ دوو خول درێژكردووه‌ته‌وه، مه‌حاڵه جارێكی دیكه په‌رله‌مان ته‌مه‌نی خۆی درێژ بكاته‌وه".
لێدوانه‌كه‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی له كاتێكدایه، هه‌ندێك لایه‌ن به نهێنی له هه‌وڵدان هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی كوردستان، كه بڕیاره 30ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت دوا بخه‌ن.
ا. م