بازاڕی قەیسەری ھەولێر سوتا

شایەتحاڵێك: 300 دوكان سوتاوە

K24 - ھەولێر

لە رووداوێكی ئاگركەوتنەوەدا شەوی رابردوو بازاڕی قەیسەری شاری ھەولێر ئاگری گرت، بە گوتەی شایەتحاڵەكانیش زۆربەی دوكانەكانی ئەو بازاڕە سوتاون.

شایەتحاڵێك كە لە شوێنی رووداوەكە بۆ كوردستان24 دوا گوتی: "رووداوەكە لە ئەنجامی شۆرتی كارەبای بوو، ھەرچەندە زوو تیمەكانی بەرگری شارستانی لە رووداوەكە ئاگاداركرانەوە، بەڵام چونكە زۆربەی دوكانەكان جل و بەرگیان تێدایە ئاگرەكە زوو تەشەنەی كرد. ئەو بازاڕە كە 300 دوكانە ھەمووی ئاگری گرت".

تائێستا راپۆرتی بەرگری شارستانی لەبارەی رووداوەكە بڵاونەكراوەتەوە و زیانە مادییەكان ئەو رووداوە ئاشكرا نەكراون، بەڵام یەكێك لە شایەتحاڵەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكات: "ئاگرەكە زیانی زۆری لێكەوتووەتەوە و ھیچ دوكانێك بەبێ زیان نەبووە".