سپالێتی باسی گواستنەوەی مێسی بۆ ریزەکانی ئینتەر میلان دەکات

سپالێتی ئەمە بە کارێکی نایاب ناو دەبات

لۆچیانۆ سپالێتی بۆیەکەمجار باسی ئەگەری گواستنەوەی لیۆنێل مێسی دەکات بۆ ریزەکانی ئینتەر میلانی ئیتالی.

لۆچیانۆ سپالێتی، راهێنەری ئینتەر میلان لەبارەی دەنگۆی گواستنەوەی مێسی هیوای خواست لە چەند رۆژی داهاتوو لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان بتوانن گرێبەستی باش بکەن، تەنانەت گوتی ئەگەر لە دوایین ساتەکانی بازاڕەکە گرێبەست لەگەڵ مێسی واژوو بکەین ئەوا شتێکی زۆر خۆش دەبێت، کە رۆژی 17ی ئەم مانگە دەرگازی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە ئیتالیا دادەخرێت.

راهێنەرەکەی ئینتەر لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی مارکای ئیسپانی لەبارەی دەنگۆی کڕینی مۆدریچ لەلایەن ئینتەر میلانەوە رایگەیاند، یانەکەمان هەموو هەوڵێک دەدات لەپێناوی ئەوەی ئەوەی خەونی هاندەرانی یانەکەیان بهێنێتە دی کە بریتییە لە کڕینی لۆکا مۆدریچ.

دوای چوونی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەرامبەر 115 ملیۆن یۆرۆ بۆ یۆڤێنتۆس بازاڕی گواستنەوەی یانەکانی ئیتالیا گەرم بووە و تاکو ئێستا یانەکانی ئیتالیا نزیکەی 900 ملیۆن یۆرۆیان لە کڕینی یاریزانان خەرجکردووە.