ریال مه‌درید به‌م 6 رێگایه ده‌توانێت قه‌ره‌بووی رۆیشتنی مۆدریچ بكاته‌وه
ئینته‌ر میلان له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی مۆدریچ سووره
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا و ئیتاڵیا بابه‌تی رۆیشتنی لوكا مۆدریچ بۆ ئینته‌ر میلان هێشتا گه‌رمه، ئه‌گه‌رچی سه‌رۆك و راهێنه‌ری ریال مه‌درید هه‌موو هه‌وڵێك بۆ مانه‌وه‌ی ده‌ده‌ن، به‌ڵام سپالێتی راهێنه‌ری یانه‌ی ئینته‌ر میلان راشكاوانه ده‌ڵێت مۆدریچ خه‌ونی منه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا، سه‌رۆكی یانه‌ی ئینته‌ریش ده‌یه‌وێت وه‌ك گوشارێك بۆ سه‌ر یانه‌ی یوڤێنتۆس هه‌موو هه‌وڵێك بۆ گواستنه‌وه‌ی ناوه‌راستكاره كرواتیاییه‌كه بخاته گه‌ڕ.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا راپۆرتێكی له باره‌ی ئه‌گه‌ری رۆیشتنی لوكا مۆدریچ بڵاو كردۆته‌وه و ئاماژه‌ی به 6 رێگه چاره كردووه بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئه‌م ناوه‌راستكاره كرواتیاییه.
1ـ دانی سیبایۆس: ئه‌م یاریزانه ته‌مه‌ن 21 ساڵه، هاوینی رابردوو ریال مه‌درید له چنگی بارسێلۆنای ده‌رهێنا و له یانه‌ی ریال بێتیسه‌وه گواستییه‌وه، به‌شداریی 22 یاری له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید كردووه و كه به سه‌رجه‌م یارییه‌كان 889 خوله‌ك یاری كردووه و 2 گۆڵی تۆمار كردووه.
2ـ ماتیۆ كۆڤاسیچ: ئه‌م ناوه‌راستكاره كرواتیاییه كارتێكی كاریگه‌ره بۆ شوێنگره‌وه‌ی لوكا مۆدریچ، 3 وه‌رزه درێسی ریال مه‌دریدی پۆشیوه، به‌ڵام هێشتا وه‌ك پێویست له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ریال مه‌درید جێگه‌ی نه‌بۆته‌وه، به‌ڵام وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ زینه‌دین زیدان به‌شداریی 36 یاری كردووه و 1823 خوله‌ك یاری كردووه و ته‌نیا یه‌ك گۆڵیشی تۆمار كردووه.
3ـ ماركۆ ڤیراتی: ئه‌ستێره‌ی ته‌مه‌ن 25 ساڵه‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان، وه‌رزی رابردوو 30 یاری له‌گه‌ڵ یانه پاریسییه‌كه كردووه و 2 گۆڵی تۆمار كردووه، به‌رپرسانی ریال مه‌درید چاوه‌ڕوانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی مۆدریچ ده‌كه‌ن، له ئه‌گه‌ری رۆیشتنی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌م یاریزانه‌یان به پۆشینی درێسی ریال مه‌درید رازیكردووه.
4ـ ساڤیچ، ئه‌ستێره‌ی ناوه‌راستی یانه‌ی لازیۆی ئیتاڵیا، كه پێشتر خواستی بۆ یاریكردن له ریال مه‌درید ده‌ربڕیوه و به‌شداریی له 43 یاری له‌گه‌ڵ لازیۆ كردووه و 14 گۆڵیشی تۆمار كردووه.
5ـ فرینك دی یۆنگ، ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ئه‌یاكسی هۆڵه‌ندا كه تێیدا یانه‌كانی بارسێلۆنا و ریال مه‌درید له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه له ململانێیه‌كی به‌هێزدان و ته‌مه‌نی 21 ساڵه، وه‌رزی رابردوو به‌شداریی 26 یاری له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی كردووه.
6ـ میرالیم پیانیچ، ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی یوڤێنتۆس، له لایه‌ن یانه‌ی بارسێلۆنا به وردی چاودێری ده‌كرێت و ته‌مه‌نی 28 ساڵه، وه‌رزی رابردوو به‌شداریی 39 یاری كرد و 6 گۆڵیشی تۆمار كرد، یانه‌ی یوڤێنتۆس 80 ملیۆن یۆرۆی كردۆته مه‌رجی ده‌ستبه‌رداربوون له‌م یاریزانه.