دوای ئه‌وه‌ی كارتی سووری وه‌رگرت له نێو یاریگه تۆڵه‌ی خۆی كرده‌وه
ناوبژیوان رووداوه‌كه‌ی نه‌بینی، به‌ڵام كامیراكان دیمه‌نه‌كه‌یان بۆ هه‌موو جیهان گواسته‌وه
به‌كارهێنانی كارتی سوور ئه‌و حاڵه‌ته‌یه كه زۆرجار یاریزانه‌كان تووشی هه‌ڵچوونێكی زۆر ده‌كه‌ن، هه‌شه ته‌نیا فشار بۆ سه‌ر ناوبژیوان دروست ده‌كات، له كاتێكدا هه‌رگیز ناوبژیوان بڕیاری خۆی ناگۆریت، به‌ڵام له رووداوێكی ده‌گمه‌ندا، یاریزانێك دوای ئه‌وه‌ی كارتی سوور وه‌رده‌گرێت له نێو یاریگه تۆڵه‌ی خۆی ده‌كاته‌وه.
له خولی پاڕاگوای، ئارناڵدۆ ریكاڵدی یاریزانی یانه‌ی سۆل دی ئه‌مریكا، به‌هۆی توندوتیژی له دژی یاریزانێكی یانه‌ی بۆرتینیۆ، راسته‌وخۆ كارتی سوور ده‌رده‌كرێت، به‌ڵام له رێگای چوونه ده‌ره‌وه‌ی له یاریگه، لێدانێكی توند له یاریزانێكی تیپی به‌رامبه‌ر ده‌دات، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوبژیوان بیبینێت، به‌ڵام كامیراكان ئه‌م دیمه‌نه‌یان گواسته‌وه و پیشانی هه‌موو جیهانیان دا.