ئازاد تۆفيق: ئه‌مه‌ريكا داواى دواخستنى هه‌ڵبژادنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كات
مه‌كگۆڕك ئه‌و داواكارييه‌ى ئاراسته‌ى سه‌رۆك بارزانى كردووه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامى مه‌كته‌بى راگه‌ياندنى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان، ئازاد تۆفيق رايگه‌ياند، سه‌د له سه‌د ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ دواخستنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌يلوولى 2018يه و برێت مه‌كگۆڕك نێرده‌ى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا بۆ هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش ئه‌و داواكارييه‌ى ئاراسته‌ى سه‌رۆك بارزانى كردووه.
ئازاد تۆفيق له ميانى به‌شداريكردنى له به‌رنامه‌ى باسى رۆژى كوردستان24 باسى هه‌لومه‌رجى ئێستاى هه‌رێمى كوردستانى كرد و گوتى: "ره‌وشى ئێستاى هه‌رێم لايه‌نێكى نه‌رێنى هه‌يه و ئه‌ويش ئه‌وه‌يه، هێشتا گرژى و ناكۆكى نێوان لايه‌نه‌كان به هۆى هه‌ڵبژاردنى پێشوو نه‌ڕه‌ويوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ى ئه‌رێنييه له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا ئه‌وه‌يه، بۆ پێنجه‌م مانگه له‌سه‌ر يه‌ك حكومه‌تى هه‌رێم ده‌توانێت له 30 رۆژ جارێك به شێوه‌يه‌كى رێك‌وپێك مووچه دابه‌ش بكات".
گوتيشى: "سبه‌ى يه‌كێتى و پارتى كۆده‌بنه‌وه و پێويسته هه‌ردوو لايه‌ن له ده‌رگاى لايه‌نه ئۆپۆزيسيۆنه‌كان بده‌ن و داواى دانووستانيان لێ بكه‌ن و ده‌كرێت بۆ ره‌واندنه‌وه‌ى ته‌مى نێوانيشيان له به‌غدا به‌شێك له پۆسته‌كانيان بده‌ن به لايه‌نه ئۆپۆزيسيۆنه‌كان چونكه يه‌كێتى و پارتى بۆ پۆست له به‌غدا نيين و بۆ دۆزێكى نه‌ته‌وه‌يى له‌وێ ده‌بن و ئه‌وان ريشسپى دۆزى كوردن و پێويسته كورد بگه‌يه‌ننه كه‌نارى ئارام".
سه‌باره‌ت به دواخستنى پرسى هه‌ڵبژاردنيش، ئازاد تۆفيق، گوتى: "پێم وايه و وه‌ك زانياريش ده‌توانم بڵێم برێت ماكگۆڕك سه‌ردانى كاك مه‌سعود بارزانى كردووه و داواى لێكردووه، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن دوا بخات و له 30ى ئه‌يلوول نه‌كرێت، وتوويه‌تى ئه‌مه‌ريكييه‌كان له‌گه‌ڵ ديموكراسى و ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنين، يه‌كه‌مجاره داوا له هێزێك بكه‌ين هه‌ڵبژاردن دوا بخات و له‌به‌ر ره‌وشى هه‌رێم و ئه‌و كێشانه‌ى له عێراق هه‌ن، باشتر وايه هه‌ڵبژاردن دوابخرێت و له به‌رامبه‌ريشدا جه‌نابى كاك مه‌سعود، پرسيارى كه‌ركووك و ناوچه دابڕاوه‌كانى كردووه". جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، "دواخستنى هه‌ڵبژاردن سه‌د له سه‌د داواكارى ئه‌مه‌ريكايه. هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌موو هێزه‌كانى كوردستانه. تا چه‌ند به گوێى ده‌كرێت و له به‌رژه‌وه‌ندى پرۆسه‌كه‌يه، به دڵنياييه‌وه وه‌ڵام ده‌درێته‌وه".
روونيشيكرده‌وه، "ئێستا دوو ئه‌جێنداى تيژ له عێراق كار ده‌كه‌ن، كه يه‌كێكيان ئه‌جێنداى ئێرانه و ئه‌وى ديكه‌يان ئه‌مه‌ريكايه. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ريكا و ئێران له حكومه‌تى پێشووش هه‌مان ئه‌جێنده‌يان هه‌بووبێت، ئه‌وا به قه‌د ئێستا تيژ نييه. ئه‌مه‌ريكا له رێككه‌وتنى ناووكى كشاوه‌ته‌وه. سزاى توندى به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندووه. ئه‌مه‌ريكا ده‌ڵێت له رووخانى رژێمى عێراقدا رۆڵى سه‌ره‌كيمان هه‌بووه و ده‌بێت رۆڵه‌كه بۆ خۆمان بێت. ئێرانيش پێى وايه ئه‌وه‌ى له عێراق حوكمده‌كات ده‌بێت هاوسۆزى ئێران بن و كاربه‌ده‌ستانى ئێستاى عێراق هه‌موويان پێشتر له كه‌مپه‌كانى ئێران پشتيوانى كراوون و ئێستا ئه‌م دوو ئه‌جێندايه زۆر به‌ريه‌ككه‌وتنى قورسيان هه‌يه".
ئ.ر