خەڵکی گەرمیان داوای داهاتی نەوتی ناوچەکەیان دەکەن
رۆژانە 23 هەزار بەرمیل نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی گەرمیان بەرهەمدەهێندرێت
K24 - گەرمیان
بەشێك لە دانیشتووانی سنووری ئیدارەی گەرمیان دەڵێن، لە كێڵگە نەوتییەكانی سنوورەكەیان تەنیا دووکەڵیان بەركەوتووە و داھاتەكەی ھیچ بۆ ناوچەكە خەرج ناكرێت، ئەمە لەکاتێکدایە رۆژانە له كێڵگه نهوتییهكانی سنووری ئیدارەی گەرمیـان زیاتر لە 23 ههزار بەرمیل نەوت لەلایەن کۆمپانیای گازپرۆمی رووسییەوە بەرهەم دههێنرێت.
خەڵكی گەرمیان داواش دەكەن حكوومەت پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنوورەكەیان ئەنجام بدات، بۆ ئەوەی داھاتی نەوت بە یەكسانی دابەش بكرێت و نەوت نەبێتە بەڵا بۆ خەڵكی سنوورەكە.
ھاووڵاتییەكی دانیشتووی دەڤەری گەرمیان بەناوی رەشیـد عهلی، دەڵێت: "ناوچەی گەرمیان بە قەد ھەموو كوردستان شەھید و ئەنفالی ھەیە، بەڵام پەراوێزخراوە، ئەو نەوتەی ھەیەتی تەنھا دووكەڵەكەی بۆ ئێمەیە. داوا لە حكوومەت دەكەین بەشێك لە داھاتی نەوت بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی گەرمیان تەرخان بكرێت، بەتایبەتی بۆ پڕۆژەكانی رێگاوبان".
شەماڵ رئوف، ھاووڵاتییەكی دیكەی دانیشتووی گەرمیانە ئەو پێیوایە: "ئەو بەرپرسیاریەتە كۆمەڵایەتییەی كە لەسەر كۆمپانیاكان ھەیە دەبێ وەكخۆی جێبەجێی بكەن، یەكێك لەوانە تەرخانكردنی بڕێك پارەیە بۆ خزمەتكردن و كۆمەڵێك پرۆژەی ژینگەییە لە ناوچەكە، یەكێكی دیكە لە ئەركەكانی كۆمپانیاكان دۆزینەوەی ھەلیكارە بۆ گەنجانی گەرمیان".
سوودمەند نەبوونی دانیشتووانی گەرمیان لە نەوتی ناوچەکەیان و خهرج نهكردنی پارهی پترۆ دۆلار بۆ پڕۆژه خزمهتگوزارییهكان، هۆكارێكی دیكهی ناڕهزاییهكانه، بەڕێوبەری شارەدێی سەرقەڵاش دەڵێ "ئەگەر لە داهاتی نەوتی ناچەکەمان پترۆ دۆلارمان بۆ خهرج بكرێ، ئەوا سیمای ئاوهدانی و خزمهتگوزاری و ههلی زیاتری كار له گهرمیان دهرخسێنین".
رامیار عهبدولرەحمان، بەڕێوبەری ناحیەی سەرقەڵا بە كوردستان24 گوت: "بەپێی یاسا خەڵكەكە مافی پترۆ دۆلاریان ھەیە، بۆ ئەوەی ھاووڵاتیانی ناوچەكە لەوە سوومەندبن، ھەندێك پێداویستی خەڵكی ناوچەكە ھەیە پێویستە دابین بكرێ، بەپێی پلەبەندی دەسەڵات بدرێتە دامەزراوەكانی ناوچەكە".
له هەرێمی کوردستاندا 57 بلۆکی نەوتی ههیە، 8 بلۆکیان دەکەوێتە سنووری ئیدارەی گەرمیان و لە ساڵی 2011ـەوە نەوتیان تێدا بەرهەم دههێنرێت، بەڵام دانیشتووانی گهرمیان جگه له دوكهڵ و بۆن و بهرامهی كێڵگه نهوتییهكان، هیچیان پێ نهبڕاوه.
ھ.م