مانچێستەر یونایتد دوای وازهێنانی لە ماگوایەر و مینا ئێستا دەیەوێت بواتینگ بباتە ریزەکانی
بایرن میونشن داوای 50 ملیۆن پاوەند دەکات
مانچێستەر یونایتد دەیەوێت جیرۆم بواتینگ لە بایرن میونشنەوە بگوازێتەوە ریزەکانی.
تۆڕی سکای سپۆرتسی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، مانچێستەر یونایتد پرسیاری نرخی بواتینگی لە بایرن میونشن کردووە، بۆ ئەوەی ئەو بەرگریکارە ئەڵمانییە بگوازێتەوە ریزەکانی.
دوای ئەوەی مانچێستەر یونایتد لە گواستنەوەی هاری مەگوایەر و یێری مینا کشایەوە، ئێستا دەیەوێت بواتینگ بگوازێتەوە ریزەکانی، کە لە سەرەتای ئەم هاوینەوە مان یونایتد لەسەر هێڵە و دەیەوێت بەرگریکارێک بگوازێتەوە یانەکەی.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی رۆژنامەی تایمزی بەریتانی، مانچێستەر یونایتد ئامادەیە 40 ملیۆن پاوەند لە بەرامبەر کڕینی بواتینگ بداتە باڤارییەکان، بەڵام بایرن داوای 50 ملیۆن یۆرۆ دەکات، کە جگە لە مان یونایتد پاریس سانجێرمانیش گرنگی بە تواناکانی بواتینگ دەدات.