ئینتەر میلان دەیەوێت بە ئۆفەرێک مۆدریچ رازی بکات
ئینتەر میلان هێشتا وازی لە گواستنەوەی مۆدریچ نەهێناوە
ئێنتەر میلان هێشتا وازی لە گواستنەوەی لوکا مۆدریچ نەهێناوە و دەیەوێت بە ئۆفەرێک ئەو ناوەڕاستکارە کڕواتییە رازی بکات.
رۆژنامەکانی ئیتالیا ئەمڕۆ ئاشکرایانکردووە، بەرپرسانی ئینتەر میلان بە مۆدریچیان راگەیاندووە، دوای یاریکردنی بۆ ئینتەر بۆ ماوەی چوار ساڵ، هەر لە گرێبەستەکەیدا بەندێک جێگری دەکرێت دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتەر میلان کە لەلایەن سەرمایەدارە چینییەکانەوە خاوەندارییەتی دەکرێت، دەتوانێت پەیوەندی بە ریزەکانی جیانگسو سانینگی چینییەوە بکات و چەند ساڵێکیش لەو یانە چینییە بەسەر ببات پێش ئەوەی بە یەکجاری واز لە یاریکردن بهێنێت.
گەرچی سەرۆک و راهێنەری ریال مەدرید مانەوەی مۆدریچی 32 ساڵانیان لە ریزەکانیان دووپاتکردووەتەوە، بەڵام هێشتا ئینتەر میلان تەسلیم نەبووە و دەیەوێت ئەو ناوەڕاستکارە کڕواتییە رازی بکات بیگوازێتەوە ریزەکانی.