به‌ڤیدیۆ.. گواستنه‌وه‌ی گه‌رماوێكی به‌ردینی مێژوویی ته‌مه‌ن 650 ساڵی له باكووری كوردستان
ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ئاماده‌كاری كراوه و له‌ماوه‌ی 6 كاتژمێردا پرۆسه‌كه ئه‌نجامدرا
K24- هه‌ولێر:
له پرۆسه‌یه‌كی ئاڵۆزدا توركیا گه‌رماوێك "حه‌مامێك"ی به‌ردینی مێژوویی له شاری باتمانی باكووری كوردستان كه كێشه‌كه‌ی ده‌گاته 1500 ته‌ن، له شوێنه‌كه‌ی هه‌ڵگرت و بۆ دووری 3 كیلۆمه‌تر گواستییه‌وه.
له دیمه‌نه‌كانی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌رماوه نیشان ده‌درێت، كه چ جۆره ته‌كنیكێك و به چ میكانیزمێك به‌ئه‌نجام گه‌یه‌ندراوه و له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك بارهه‌ڵگری زه‌به‌لاح گوازراوه‌ته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێك به بیناكه‌ی بگات.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی سه‌باحی توركی بڵاویكرده‌وه، وێڕای گه‌وره‌یی و زۆری بارستایی ئه‌و گه‌رماوه مێژووییه، به‌ڵام لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی توركیا توانییان ئه‌و كاره به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام بده‌ن و، له شوێنه‌كه‌یه‌وه بۆ دووری 3 كیلۆمه‌تر به‌بێ پارچه پارچه‌كردن بیگوازنه‌وه.
رۆژنامه‌كه روونیشیكرده‌وه، نه‌خشه‌سازی و بیناكاری ئه‌و گه‌رماوه له‌سه‌ر دیزاینی توركی "باكووری كوردستان" درووستكراوه و مێژووه‌كه‌ی بۆ 650 ساڵ به‌ر له‌ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
سه‌باره‌ت به هۆكاری گواستنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌رماوه‌ش، رۆژنامه‌كه ئاشكرایكردووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له نه‌خشه‌ی به‌نداوێكی نویدا له سنووری پارێزگای باتمانی باكووری كوردستان، گه‌رماوه‌كه ده‌كه‌وته به‌ر پڕۆژه‌كه و له ترسی دزه‌كردنی ئاو و زیان گه‌یشتن به‌و شوێنه‌واره مێژووییه، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بڕیاریاندا گه‌رماوه‌كه بگوازنه‌وه شوێنێكی به‌رزتر و سه‌لامه‌تتر.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كدا ئاماده‌كاری چڕ و پڕ بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه كراوه و به به‌شداری ده‌یان ئه‌ندازیار و ته‌كنیككار و به پاسه‌وانیكردنێكی زۆر، توانرا له ماوه‌ی 6 كاتژمێردا پرۆسه‌كه ئه‌نجام بدرێت.
H.B
#شاهد بدء عملية معقدة في تركيا لنقل بنا‌ء تاريخي "حمام تركي" عمره 650 عاماً ويزن 1500 طن لمسافة 3 كيلو متر للحفاظ عليه من سد مائي قريب pic.twitter.com/Fsdp8aSGpd
— Ismail Kaya إسماعيل كايا (@Ismail_kaya88) August 6, 2018