بۆرووسیا دۆرتمۆند بەفەرمی گواستنەوەی ڤیتسێلی بۆ ریزەکانی راگەیاند
بۆ ماوەی چوار وەرز یاریی بۆ بۆرووسیا دۆرتمۆند دەکات
ئەلێکس ڤیتسێل گەیشتە ئەڵمانیا و بەفەرمی پەیوەندی بە ریزەکانی بۆرووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانییەوە دەکات.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ڤیتسێلی ناوەڕاستکاری بەلجیکی دوای کۆتایی هاتنی ماوەی پشووەکەی راستەوخۆ گەیشتە ئەڵمانیا و سەردانی بارەگای یانەی بۆرووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی کرد و بەفەرمی پەیوەندی بەو یانەیەوە دەکات.
ڤیتسێل کە لەگەڵ هەڵبژاردەی بەلجیکا پلەی سێیەمی مۆندیالی 2018ی بەدەستهێنا، لە یانەی تاینجینی چینییەوە بەرامبەر 20 ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوەی چوار ساڵ تاکو 2022 پەیوەندی بە بۆرووسیا دۆرتمۆند دەکات و مووچەی ساڵانەشی 7,5 ملیۆن یۆرۆ دەبێت