رووسيا مۆڵه‌تى مانگێك ده‌داته توركيا
توركيا سه‌رقاڵى پێكهێنانى سوپاى ميليشيا توندڕه‌وه‌كانه

K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌يه‌كى رووسى بڵاويكرده‌وه، ئاماده‌كارييه‌كان بۆ شه‌ڕى ئيدلب به‌رده‌واميان هه‌يه و رووسيا مۆڵه‌تى مانگێكى داوه‌ته توركيا بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و شاره به‌جێبهێڵێت، به‌ڵام توركيا سه‌رقاڵى پێكهێنانى سوپاى ميليشيا توندڕه‌وه‌كانه.
رۆژنامه‌ى سڤۆبۆدنايا بريساى رووسى بڵاويكرده‌وه، توركيا ده‌ستيكردووه به سه‌نگه‌ر قايم كردن له ئيدلب و ميليشياكانى كۆكردوونه‌ته‌وه و سوپايه‌كى لێ پێكهێناوون.
به گوێره‌ى زانيارى رۆژنامه‌كه، ئه‌و هه‌وڵه‌ى توركيا له كاتێكدايه سووريا به نيازه هێرش بكاته سه‌ر ئيدلب و بيگێڕێته‌وه بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتى.
ئاشكراشيكردووه، ئيدلب بووه‌ته دوا په‌ناگه‌ى چه‌كداره تيرۆريسته‌كان، هه‌ر بۆيه روسيا مۆڵه‌تى يه‌ك مانگى داوه‌ته توركيا بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵوێستى خۆى سه‌باره‌ت به ئيدلب ساغ بكاته‌وه.
له به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كانى سووريا و رووسيا بۆ كۆنترۆڵكردنى ئيدلب، توركيا ده‌ستيكردووه به كۆكردنه‌وه‌ى ميليشياكان و سوپايه‌كى سه‌د هه‌زار كه‌سييان لێ پێكده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌ره‌نگارى هێرشى سوپاى سووريا ببنه‌وه.
يه‌كێك له‌و كێشانه‌ى ئێستا رووبه‌ڕووى رووسيا و توركيا بووه‌ته‌وه، ئه‌و هه‌موو گرووپ و ميليشيا چهكدارييهيه كه به هۆى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى به‌ره‌ى نووسره پێكهێنراوون. ره‌نگه له ماوه‌ى ئه‌و مۆڵه‌ته‌دا، هه‌ريه‌ك له رووسيا و توركيا بگه‌نه چاره‌سه‌رێكى هاوبه‌ش بۆ نه‌هێشتنى هه‌ژموونى تيرۆريستان له به‌شێكى ناوچه‌كانى ئيدلب.
سه‌باره‌ت به سوپاى ئازادى سووريا رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، هه‌ندێك له گرووپه‌كانى ئه‌و سوپايه مه‌يليان به‌ره‌و ئه‌وه‌يه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ديمه‌شق بكه‌ونه گفتوگۆوه. بۆ ئه‌وه‌ش پێويستيان به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ توركيا و رووسيا هه‌يه و ره‌نگه دواى كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌يى چوار لايه‌نى (رووسيا، توركيا، ئه‌ڵمانيا و فه‌ره‌نسا)، كه بڕياره له 7ى مانگى داهاتوو ئه‌نجامبدرێت، چاره‌نووسى ئيدلب يه‌كلا ببێته‌وه.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر