دیمۆگرافیای عه‌فرین له ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه
ناسنامه‌ى توركى ده‌درێته عه‌ره‌به‌كانى عه‌فرین و گۆڕه‌پانێكیش به‌ناوی ئه‌ردۆغانه‌وه كراوه
K24 - عه‌فرین:
دوای ئەوەی توركیا ناسنامەی خۆی بەو ھاووڵاتییە سوورییانە بەخشی كە لە عەفرین نیشتەجێ كراون، ئێستا مەترسییەكی جددی لەسەر ئاییندەی عەفرین دروست بووە، گوتەبێژی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ئاماژە بەوە دەكات, عەفرین ھەرگیز لە رۆژئاوای كوردستان جیا ناكرێتەوە.
عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان، له ئاداری ئه‌مساڵه‌وه له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی چڵه زه‌یتوون، له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه داگیركرا.
توركيا لە 20/1/2018، له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" و به بۆردوومانكردنی شاره‌كه له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه به فەرمی ده‌ستيپێكرد.
ئۆپەراسيۆنه‌كه وێڕاى به‌شدارى تانك و زرێپۆش و تۆپخانه‌كانى سوپاى توركيا و هێزى ئاسمانى ئه‌و وڵاته، به ياوه‌رى ده‌يان هه‌زار له چه‌كداره ميليشياييه‌كانى "سوپاى سوورياى ئازاد" ئه‌نجامدرا و دوای 58 رۆژ شه‌ڕ، داگیركرا.
ا. م