رووسیا ده‌چێته پاڵ توركیا و مامه‌ڵه به دۆلار ناكات
وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ داواكاری ئه‌ردوغان.. كرملین پشت له دۆلار ده‌كات و له‌گه‌ڵ توركیا مامه‌ڵه به دراوی نیشتیمانی ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
دیمیتری بیسكۆڤ، وته‌بێژی كرملین رایگه‌یاند، "رووسیا ده‌یه‌وێت ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ توركیا به دراوی نیشتبمانی بكات و پێویسته به‌وردی چاودێری ئه‌و بابه‌ته بكرێت".
ئه‌م قسانه‌ی بیسكۆڤ له‌میانه‌ی لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له مۆسكۆ هاتوون، هاوكات وه‌ڵامێكیشه له‌لایه‌ن رووسیاوه بۆ لێدوانه‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌باره‌ی به‌كارهێنانی دراوی نیشتیمانی له ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوده‌وڵه‌تیدا.
بیسكۆڤ گوتی: "رووسیا پشتگیری له به‌كارهێنانی دراوی نیشتیمانی له مامه‌ڵه بازرگانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ده‌كات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ماوه‌یه‌كی درێژه له باڵاترین ئاستدا لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌ته ده‌كات".
هه‌روه‌ها گوتی، "پێشتریش ڤلادیمێر پۆتن، سه‌رۆكی رووسیا پێشنیازی به‌كارهێنانی دراوی نیشتیمانی له ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوده‌وڵه‌تیدا كردووه".
دوای ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا ناوی ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و وه‌زیری توركیای خسته لیستی سزادراوان، نرخی لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی گه‌یشته نزمترین ئاست، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیاش وه‌ك كادرانهوهیهك بۆ ئیداره‌ی تره‌مپ بڕیاریدا چیتر مامه‌ڵه به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی نه‌كات و دراوی نیشتیمانی له ئاڵوگۆڕه بازرگانییه‌كاندا به‌كاربهێنێت، داواشی له وڵاتانی جیهان كرد، مامه‌ڵه‌كردن به دۆلار به‌لاوه بنێن و گرنگی به به‌كارهێنانی دراوی نیشتیمانی بده‌ن.
H.B