لایه‌نه ناڕازییه‌كان هاوپه‌یمانێتی پێكده‌هێنن
ھەر چوار لایەن لەژێر فشاری جەماوەریدان
K24 - ھەولێر
ھەر چوار لایه‌نه ناڕازییه‌كه به‌نیازی پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتین بۆ خولی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان، كۆمه‌ڵی ئیسلامیش پێی وایه هه‌ر رێككه‌وتنێكی له‌وجۆره لایه‌نی باش و خراپی خۆی هه‌یه، ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕانیش رایدەگەیەنێت، هه‌وڵه‌كانمان له‌وباره‌یه‌وه له ژێر فشاری جه‌ماوه‌ره‌كه‌ماندایه.
هه‌ر یه‌ك له گۆڕان و یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری به‌نیازی پێكهێنانی یه‌ك فراكسیۆنی هاوبه‌ش یاخود هاوپه‌یمانیه‌كن بۆ خولی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان. بڕیارده‌ری ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئاشكرای دەكات، هێشتا له‌وباره‌یه‌وه چوار لایه‌نه‌كه نه‌گه‌یشتووینه‌ته رێككه‌وتن و هه‌ر رێككه‌وتنێكی له‌وجۆره‌ش لایه‌نی باش و خراپی خۆی هه‌یه.
شوان رابه‌ر، بڕیارده‌ری ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بە كوردستان24ی راگەیاند: "ئەو بابەتە باسی لێوەكراوە، بەڵام كۆتایی نەھاتووەو بڕیاری كۆتایی لەبارەوە نەدراوە، ھاوپەیمانێتی یەكێكە لە ھەڵبژاردەكان لەنێوانماندایە لە كۆبوونەوەكانی داھاتوودا تاوتوێی دەكەم، ئەگەر وەك ھاوپەیمانێتی بەشداری ھەڵبژاردن بكەین كۆمەڵێك لایەنی ئەرێنی و نەرێنی ھەیە".
هه‌وڵه‌كانی چوار لایه‌نه ناڕازییه‌كه بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانی بۆ خولی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌كاتێكدایه كه هێشتا هه‌ڵبژاردن نه‌كراوه و هیچ كام له‌و حزبانه پێگه و ژماره‌ی كورسییه‌كانیان دیار نییه، ئه‌مه‌ش وای كردووه به هه‌نگاوێكی پێشوه‌خت وه‌سف بكرێت و له‌وباره‌شه‌وه ئه‌ندامێكی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێ: هه‌نگاوه‌كانی چوار لایه‌نه‌كه بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانی له‌ژێر فشاری جه‌ماوه‌ره‌كه‌ماندا بووه.
ھەر پەیوەست بەو پرسەوە، د. سابیر ئیسماعیل، ئه‌ندامی جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دەڵێت: "ھەر چوار لایەن لەلایەن جەماوەرەكەیان فشاری زۆریان لەسەرە بۆ ئەوەی ھاوپەیمانێتی رابگەیەنن و یەك ھەڵوێست بن بەرامبەر دەسەڵات".
هه‌نگاوه‌كانی چوار لایه‌نه ناڕازییه‌كه بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانی هێشتا له قۆناخی سه‌ره‌تاییه و كوردستان24 زانیویه‌تی كه له‌ناوخۆی ئه‌و لایه‌نانه‌دا بیر و بۆچوونی جیاواز له‌باره‌ی لایه‌نه باش و خراپه‌كانی ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌وه هه‌یه، بۆیه‌ش تائێستا له‌وباره‌یه‌وه چوار لایه‌نه‌ناڕازییه‌كه به‌هیچ رێككه‌وتنێك نه‌گه‌یشتوون و ره‌نگه له‌بری هاوپه‌یمانی میساقی شه‌ره‌ف واژووبكه‌ن.
ھ.م