مه‌سروور بارزانی داوای سه‌رخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ده‌كات

پیرۆزبایی جه‌ژنی قوربان له‌ موسڵمانانی كوردستان و جیهان ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:

مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، به‌ بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربان، په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوده‌كاته‌وه‌.

مه‌سروور بارزانی، وێڕای پیرۆزباییكردن له‌ خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و موسڵمانانی كوردستان و جیهان، له‌ په‌یامه‌كه‌یدا داوا له‌ خه‌ڵك و لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان ده‌كات پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ ئیراده‌یه‌كی نیشتمانییه‌وه‌ سه‌ربخه‌ن، كه‌ بڕیاره‌ 30ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

به‌ناوی خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان

‎هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز له‌ خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و موسڵمانانی كوردستان و جیهان پیرۆز ده‌كه‌م، هیوای جه‌ژنێكی ئارام بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌خوازم.

‎هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ داوا له‌ خه‌ڵك و لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان ده‌كه‌ین پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ ئیراده‌یه‌كی نیشتمانییه‌وه‌ سه‌ربخه‌ن بۆئه‌وه‌ی له‌پاڵ هه‌وڵه‌‌كان ببێته‌ هۆكارێكی دیكه‌ بۆ سه‌قامگیری و پێشكه‌وتنی وڵاته‌كه‌مان و به‌دیهاتنی ئه‌و ئامانج و ئاواتانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان چاوه‌ڕێن‌.

‎مه‌سرور بارزانی

‎راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان

20/ 8/2018