ناسر خلێفی ده‌یه‌وێت نرخی شكاندی گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆسكێتێس بدات
به‌په‌له... پاریس سانجێرمان هاوشێوه‌ی نێیمار ده‌یه‌وێت بۆسكێتس بگوازێته‌وه

سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی ئیسپانیا و فره‌نسا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ناسر خلێفی سه‌رۆكی پاریس سانجێرمان ده‌یه‌وێت به هه‌مان سیناریۆی نێیمار نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆسكێتسیش بده‌ن و ئه‌و یاریزانه بۆ پاریس بگوازنه‌وه.
به گوێره‌ی پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆ نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆسكێتس له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا 200 ملیۆن یۆرۆیه، به‌رپرسانی بارسێلۆنا له ترسی هه‌وڵه‌كانی پاریس سانجێرمان به‌خێرایی گفتووگۆیان بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆسكێتس ده‌ستپێكردووه و ده‌یانه‌وێت مووچه‌ی ساڵانه‌كه‌ی زیاد بكه‌ن و نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌شی بكه‌نه 500 ملیۆن یۆرۆ.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردۆتەوە کە بەرپرسانی بارسا ده‌یانه‌وێت ناوەراستکاری یانەکەیان رازی بکەن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.
ئەو ناوەراستکارە کەتەلۆنیە پێشتر لە ساڵی 2016 گرێبەستەکەی تاوەکو کۆتایی ساڵی 2021 نوێکردۆتەوە، بەڵام بەرپرسانی یانەکەی لە هەوڵی ئەوەدان کە ئەم گرێبەستە بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە نوێبکەنەوە و ئەم یارزیانە تاوەکو ساڵی 2023 لە یانەکەیان بمێنێتەوە و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی لە 200 ملیۆن یۆرۆ بۆ 500 ملیۆن زیاد دەکرێت.
به گوێره‌ی میدیاكان، ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌وڵه‌ی بارسا بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆسكێتس سه‌ربگرێت، ئه‌وا بۆسکێتسی 30 ساڵان لە دوای لیۆنێل میسی ئارجانتینی دەبێتە خاوەن دووم زۆرترین مووچە لە یانەکەی.