ئافره‌تێك له كه‌شتی ده‌كه‌وێته خواره‌وه و ماوه‌ی 10 كاتژمێر به‌ته‌نیا له‌ده‌ریادا ده‌مێنێته‌وه
كاتێك رزگاركرا له‌گه‌ڵ نقوومبوون له جه‌نگدا بوو
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست، له‌میانه‌ی گشه‌تێكدا له‌ناو ده‌ریای ئه‌دریاتیكی، ئافره‌تێك به‌هه‌ڵه له كه‌شتیه‌كی گه‌شتیاری گه‌وره له دووری 100 كیلۆمه‌تر له كه‌ناراوه‌كانی كرواتیا ده‌كه‌وێته خوراوه‌وه، دوای مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 10 كاتژمێر به‌ته‌نیایی له‌ناو ئاودا، به‌موعجیزه رزگاریبوو.
وه‌ك ئافره‌ته رزگاركراوه‌كه ئاماژه‌ی پێداوه، رووداوه‌كه له‌كاتێكدا بووه، كه بۆ چێژ وه‌رگرتن و حه‌سانه و چووه‌ته به‌شی دواوه‌ی كه‌شتییه‌كه و كاتێكیش كه‌وتووه‌ته خواره‌وه هیچ كه‌سێك له سه‌رنشینان ئاگاداری نه‌بووه.
هه‌ر له‌مه‌باره‌یه‌وه تیمیی ده‌ریاوانانی كه‌شتییه‌كه ئاماژه‌یان به‌وه داوه، ئه‌ندامانی تیمه‌كه‌یان تێبینی ونبوونی ئه‌و ئافره‌ته‌یان كردووه، بۆیه هه‌ر كه گومانیان كردووه ده‌ستبه‌جێ بزوێنه‌ره‌كانی كه‌شتییه‌كه‌یان وه‌ستاندووه و ده‌ستیان به گه‌ڕان به‌دوای ئافره‌ته ونبووه‌كه كردووه، هه‌روه‌ك ده‌ستبه‌جێ ئێشكگرانی كه‌ناراوه‌كانی كرواتیاشیان له رووداوه‌كه ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
دواجار تیمی فریاگوزاری كرواتی توانیویانه ئافره‌ته ونبووه‌كه كه خه‌ڵكی به‌ریتانیایه، دوای 10 كاتژمێر رزگار بكه‌ن، راشیانگه‌یاندووه، كاتێك ئافره‌ته‌كه‌یان رزگاركردووه، ئه‌و ئافره‌ته له‌ناوه‌ڕاستی ده‌ریا له‌گه‌ڵ نقوم بوون له جه‌نگدا بوو.
هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه، وه‌زاره‌تی ده‌ریاوانی كرواتیا رایگه‌یاند، گومانی جددییان له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه هه‌یه، له‌وه‌ی كه ئه‌و ئافره‌ته به‌مه‌به‌ست هه‌ڵدرابێته ناو ده‌ریا، یاخۆد به‌هه‌ڵه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی راستییه‌كانیش ئه‌و وه‌زاره‌ته چاوه‌ڕێی وه‌رگرتنی ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه‌یه كه له كامێراكانی چاودێری سه‌ر كه‌شتییه‌كه تۆماركراون.
H.B