بەهۆی خواردنی باترییەک منداڵێک لەسەرە مەرگدایە
بزانە باترییەکە چی بەسەردا هێناوە
K24 – ههولێر:
بەهۆی خواردنی باتری یارییەکەی، منداڵێکی تەمەن یەکساڵ لە وڵاتی ئۆکرانیا لەسەرە مەرگدایە.
منداڵەکە لە دوای خواردنی باترییەکە، گەدەی سوتاوە و دووچاری ژەهراوی بوونی خوێن و نەخۆشی سییەکان بۆتەوە.
بە گوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی سەنی بەریتانی، منداڵەکە بە ناوی، ئارتێم ساڤچێنکۆ، لەکاتی یاریکردن، باتری یەکێک لە ئامێرەکانی یارییەکانی دەرهێناوە و قوتی داوە لەو کاتەشدا باوکی سەرقاڵی ئامادەکردنی خواردنبووە.
رۆژانە دەبێت ئەو خێزانە بڕی 29 پاوەند بدەنە نەخۆشخانەکە لەبەرامبەر هێشتنەوەی ئەو منداڵە ، ئەگەریشی هەیە ئارتێم زیاد لە ساڵێک لە نەخۆشخانەکە بمێنێتەوە، ئەمەش وایکردووە ئەو دایک و باوکە پەنا بۆ رێکخراو خێرخوازییەکان بەرن تاکو پارەی چارەسەرکردنی کوڕەکەیان دابینبکەن.
باتری چەندین ماددەی کیمیایی تێدایە کە کاریگەری زۆر خراپ لەسەر ئۆرگانەکانی ناوەوەی مرۆڤ دروست دەکەن و دەبێت دایک و باوکان هۆشیاری منداڵەکانیان بن لە کاتی مامەڵەکردنیان بەو جۆرە یارییانە.
H.J