وێنه‌ی له‌سه‌ر پشتی قرش گرت و به سزای خۆی گه‌یشت
نزیكبوونه‌وه له‌و جۆره قرشه قه‌ده‌خه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
گه‌شتیارێك له وڵاتی ئیندۆنیزیا، وێنه له‌سه‌ر پشتی جۆرێكی قرش ده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ی باش نابێت و له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌وه سزا ده‌درێت.
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، زانایانی بواری ژینگه‌یان تووڕه كردووه و سكاڵایان له‌و دیارده‌یه كردووه، كه ئێستا له شوێنه گه‌شتیارییه ده‌ریاییه‌كان سه‌ریهه‌ڵداوه، ئه‌ویش وێنه‌گرتنه له‌سه‌ر پشتی گیانداره ئاوییه‌كان، به تایبه‌تیش ئه‌و جۆره قرشه.
گرته ڤیدیۆییه‌كه، له كه‌نداوی چێندراواسی ئیندۆنیزیا تۆماركراوه، كه تێیدا چه‌ند كه‌سێك له‌گه‌ڵ قرشێك وێنه ده‌گرن، یه‌كێكیش چووه‌ته سه‌ر پشتی و به ده‌ست ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات به‌و جۆره وێنه‌ی بگرن.
دوای سكاڵاكه‌ی زانایانی ژینگه، سوسی بۆجیاستوتی، وه‌زیری كاروباری ده‌ریا و سامانی ماسی له ئیندۆنیزیا رایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه‌ی توانیویانه ئه‌و كه‌سه ده‌ستگیربكه‌ن، كه بازرگانێكی ناوخۆییه.
ره‌شماد ساڵح، كه چالاكوانێكی بواری ژینگه‌یه، ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی گه‌شتیاره‌كه به "گه‌مژانه و شه‌رمهێن" وه‌سف ده‌كات، پێشنیازیشی كردووه چیدیكه رێگه به‌و بازرگانه نه‌درێت بچێته ناوچه پارێزراوه‌كان.
ئه‌و جۆره قرشه له ئیندۆنیزیا به یاسا پارێزگاری لێده‌كرێت و رێگه‌نادرێت هیچ كه‌سێك له ده‌ریاوانه‌كان ده‌ستی لێبده‌ن، چونكه جۆرێكی ده‌گمه‌نه و به ئاسانی ئازاری پێده‌گات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ته‌نها بۆیان هه‌یه له دووری مه‌ترێك وێنه‌ی له‌گه‌ڵ بگرن.
ئه‌و جۆره به هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌ترسی بۆ سه‌ر مرۆڤ نییه و ته‌نها ماسی و پاشماوه‌ی له‌شی گیانداران له ناو ده‌ریا ده‌خوات، به‌هۆی ئه‌وه‌یو له‌سه‌رخۆیه، به ئاسانیش ده‌بێته نێچیری راوچییان.
ا. م