شاندێكی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی هادی عامری سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی: سه‌ردانه‌كه بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانییه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی فه‌تح، كه له‌لایه‌ن هادی عامری ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌دره‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت، له لێدوانێكدا به كوردستان 24ی راگه‌یاند: شاندێكی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی دواین هه‌وڵه‌كان بۆ دروستكردنی گه‌وره‌ترین كوتله، له‌پێناو پێكھێنانی حكومەتی نوێی عێراق، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
له‌باره‌ی كاتی سه‌ردانه‌كه‌ش ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی به‌دووری نه‌زانی به‌منزیكانه شانده‌كه بگاته هه‌رێمی كوردستان و گوتی: ره‌نگه سه‌ردانه‌كه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌نجام بدرێت.
پێشتریش هەریەک لە هاوپەیمانێتی فەتح و هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا لیژنەیەکی دانوستاندنکاریان بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ پارتی و یەکێتی پێکهێناوە، تاوەکو زانیاریان لەبارەی بەرنامە و پلانی هاوپەیمانێتییەکەیان پێبدەن.
H.B